وەزارەتی کارەبا نزیکەی شەش ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری کارەبای چەمچەماڵ خەرجدەکات 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، نزیکەی 6 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری فیده‌ره‌كانى دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ خەرج دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: محەویلەی وێستگەی 132/33 کەى ڤى مۆبایل بە تواناى (25MVA) گەیەنرایە چەمچەماڵ.

ڕاشیگەیاند: گەیاندنی محەویلەکە بۆ چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى فیده‌ره‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با له‌ناو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى 8%ـی كاره‌با دابین کراوە.

 وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بە بڕى نزیكه‌ى (6) ملیار دینار لەناو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ پڕۆژەی دانانى وێستگەى 132/33 کەى ڤى  بە تواناى (25MVA) جێبەجێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر