هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ جه‌نگ له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ یاریی پێشكۆتایی جامی عێراق ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شته‌می جامی عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ هه‌ردوو یانه‌ كوردستانییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رخ و مه‌سافی باشوور یاریی ده‌كه‌ن، یارییه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ له‌ كاتژمێر(4:45) به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ شاری به‌غدا، له‌ یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د رازی، رووبه‌ڕووی كه‌رخ ده‌بێته‌وه‌، زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا، به‌ پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ خۆیان بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده ‌كردووه‌، چاویان له‌وه‌یه‌ له‌ جامی عێراقی ئه‌نجامێكی باش تۆماربكه‌ن و بگه‌نه‌ یاریی كۆتایی، هه‌ولێر مانه‌وه‌ی له‌ خولی نایابی عێارقی مسۆگه‌ر كردووه‌، به‌ڵام كه‌رخ هێشتا له‌ كێشه‌ و گرفتی مانه‌وه‌ دایه‌، بۆیه‌ له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ دۆخی هه‌ولێر باشتره‌.
پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپه‌كه‌، هه‌ولێر له‌ تواناكانی یاریزان ئۆتچۆی تۆگۆلی بێبه‌شه‌، كه‌ بۆ یارییه‌كانی پاڵوتنی جامی كیشوه‌ری ئه‌فریقا په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ئاماده‌ی یاریكردنن، به‌ تایبه‌ت شێركۆ كه‌ریم، هه‌ردی سیامه‌ند، كۆسره‌ت بایز، هه‌ڵۆ فائیق، یاسین سامیه‌، ره‌وا یوسف، شوان مامۆ، كه‌ دوای پێكانه‌ قوورسه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئاستی جارانی، هه‌رچی یانه‌ی كه‌رخه‌، ته‌نها یاریزان حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم، كه‌ كاریگه‌رترین یاریزانی یانه‌كه‌یه‌ ناتوانێت یاریی بكات، به‌ هۆی یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئولمپی عێراق.
له‌ 10 یاریی رابردووی نێوان هه‌ردوو یانه‌كه‌، هه‌ولێر 3 یاریی بردووه‌ته‌وه‌ و كه‌رخیش 3 یاریی بردووه‌ته‌وه‌، له‌ 4 یارییش یه‌كسانبوونه‌، له‌ دواین یاریی ئه‌م وه‌رزشیان به‌ بێگۆڵ یه‌كسانبوونه‌، له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی داهاتووی له‌گه‌ڵ یبراوه‌ی قوه‌ی جه‌ویه‌ و زه‌ورا ده‌بێت.
زاخۆی رێگای گه‌یشتنی به‌ یاریی كۆتایی ئاسانه‌
یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداری مه‌سافی باشوور ده‌كات، كه‌ یانه‌ی مه‌سافی له‌ پله‌ دووی عێراقی یاریی ده‌كات، زاخۆ به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌یه‌، فیراس خه‌تیبی راهێنه‌ر، ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی له‌ خولی نایابی عێارقی به‌ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش له‌ جامی عێراقی بكاته‌وه‌، هیلیۆ، سانتۆس و ئه‌ركان ئه‌میر و بڕۆنۆ ئۆلیڤێرا و گه‌یلان لوقمان و سه‌فین ئه‌مین، چه‌كه‌ كاریگه‌ره‌كانی ئه‌م راهێنه‌رن، زاخۆ دوای سزا قووڕسه‌كه‌ی به‌سه‌ری داسه‌پێنرا، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یارییه‌ له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یاریی ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ریكی باشه‌ تا ئه‌نجامێكی باش تۆماربكات.
له‌ مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو تیپ، زاخۆ خاوه‌نی دوو بردنه‌ویه‌ و مه‌سافی باشووریش ته‌نها یه‌ك یه‌كسانی هه‌یه‌