وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ سعودییە دیاریکرا 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباریی ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستانی بۆ وڵاتی سعودییە ئاشکرا کرد.

شێخ نیاز ڕاغب، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بە گوێرەی خشتەی دیاریکراو بۆ بەڕێکردنی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودییە، یەکەم کاروان لە ڕێکەوتی (16/6/2022) دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە گەشتەکان بەردەوام دەبن تاوەکوو (22/6/2022) لە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر