ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی هەرێم لایەنە سیاسیەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە کۆدەبنەوە 

بڕیارە ئەمڕۆ، لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، لە سەرۆکایەتیی هەرێم کۆ بننەوە و هەوڵبدەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردن و کارا کردنەوەی کۆمیسیۆن.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڕایگەیاندووە؛ دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن كۆدەبنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیەش تەواوکەری کۆبوونەوەکانی پێشتر و دوایین کۆبوونەوەی لایەنەکانە بە ئامادەبوونی پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

ھەواڵی زیاتر