چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

د. سامان بەرزنجی: وەزارەتی تەندروستیی ئێراق پرۆژەی سندوقی كۆمەك بۆ توشبووانی شێرپەنجەی بە پرۆژەیەكی سەركەوتوو زانی

هەفتەری ڕابردوو شاندێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ چارەسەری گرفتەكانی تەندروستی گەیشنە شاری بەغدا و لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێراقدا كۆ بوونەوە. كە بە یاداشتێکی وردەکاری کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە شاری بەغدا کۆبوونەوە بۆ چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و هەوڵی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و سازدانەوەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: شاندەكە توانیویانە زۆر خاڵی گرنگ بە وەزیری تەندروستیی ئێراق ڕابگەیەنن و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین دەرئەنجامی باشیان دەست كەوتووە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو كە وەزیری تەندروستیی ئێراق دکتۆر هانی پرۆژەی سندووقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی لە هەرێمی كوردستان پێ پرۆژەكی سەركەوتووە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێراق كردوە كە كار بكەن و پرۆژەیەكی لەو شێوەیە لە ئێراقیش جێبەجێ بكرێت، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا یەكێكی ترە لە نمونە سەركەوتووەكانی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە بارەی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی شاندەكەیەوە ئاماژەی بە چەند خاڵێكی گرنگ دا كە شاندەكەیان لە كۆبوونەوەكەیاندا تیشكیان خستووەتە سەر.
دەرەنجامی كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ئێراقی فیدراڵ :
دوای پێكهێنانی شاندێك لە لایەن وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان و سەردانیكردنیان بۆ شاری بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستی بەڕێز د. هانی عقابی، گرنگترین ئەو خاڵانەی كە لە كۆبوونەوەكە ئاماژەیان پێ كرا ئەمانە بوون :
١- بڕیار درا کێشەکانی دەرمان و چارسەرە پزیشکیەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
٢- ئامێری پزیشكی و چاككردنەوەی: داوا كرا شارەكانی هەرێمی كوردستان بێبەش نەكرێت لەو گرێبەستانەی ئەنجامدەدرێت بۆ كڕینی ئامێرە پزیشكیەكان.
٣- هەماهەنگی زیاتر دەکرێت لەنێوان سندووقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە، دکتۆر هانی پرۆژەی سندوقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی هەرێمی كوردستانی بە پرۆژەكی سەركەوتوو ناو برد و داوای لە لایەنە پەیوەندیداری وەزارەتی تەندروستیی ئێراق كرد كە كار بكەن و پرۆژەیەكی لەو شێوەیە لە ئێراقیش جێبەجێ بكرێت.
٤- وەزیری تەندروستی ئێراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی دەرمانیدا لە پارێزگای دهۆک هەم لەرووی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەهەمانكاتیش ستافی تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ناوەند دابینی بکات.
٥ – داوا كرا كە شاری هەڵەبجە وەكو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بكرێ لە رووی دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێرە پزیشكیەكان،، وەزیری تەندروستی ئێراق پێشنیاری كرد كە لەگەڵ پەرلەمان و ئەمانە عامەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم كێشە یەكلا بكرێتەوە چونكە ئەمە لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ئێراق نییە .
٦- پرۆژەی (الدیلزە): وەزیری تەندروستی ئێراق بەڵێنی دا كە بە زووترین كات پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە .
٧- بڕیار درا شاندێكی وەزارەتی تەندروستیی ئێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ راهێنان و چارەسەركردنی گرفتەكانی کەرتی تەندروستی .