پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەرلەمانی کوردستان گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخ تاوتوێ دەکات

ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان تاوتوێ دەکات.

بەگوێرەی بانگێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران، کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12/6/2022، دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان:.

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لێژنه‌ی (وزه‌ و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به‌ (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى رۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدراڵی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره‌ (78)ى ساڵی 2012، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (97،89،88،87) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.