23 هاووڵاتی ئۆکرانیا پاسپۆرتی رووسی وەردەگرن

ئەمڕۆ شەممە 11ـی حوزەیرانی 2022، رووسیا یەکەم پاسپۆرتی وڵاتەکەی خۆی دایە بەشێك لە دانیشتوانی شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا.

بە گوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی سەربە رووسیا، 23 هاووڵاتی لە دانیشتوانی خێرسۆن ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکدا پاسپۆرتی رووسیان پێدرا.

پێدانی پاسپۆرتی رووسی بە هاووڵاتییانی ئۆکرانی بەپێی “رێکارێکی ئاسانکراو”ـە کە بە فەرمانێك لەلایەن ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا واژووی لەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاين، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا گەیشتە کیێڤ و لەگەڵ زیلێنسکی کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ڤۆن دێرلاین لەگەڵ زیلێنسکی بۆ تاووتوێکردنی ئەندامێتیی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا، گەیشتە کیێڤ و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر