یەکەمین حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدان بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: یەکەمین حالەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو تووشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و وەکو یەکەمین حالەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

د. ئاسۆ راشیده‌گه‌ێنێت: داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە تووشبوون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون.

ھەواڵی زیاتر