پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشووتر به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 41 پله‌ی سیلیزی
سڵێمانی: 39 پله‌ی سیلیزی
دهۆک: 40 پله‌ی سیلیزی
کەرکوک: 43 پله‌ی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 36 پله‌ی سیلیزی
راپەرین: 38 پله‌ی سیلیزی
گەرمیان: 45 پله‌ی سیلیزی