وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنی ئینسایكلۆپیدیای یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکانی کەرتی تەندروستی له كوردستان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: بە سەرپەرشتی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لێژنەی پێکهێنراوی وەزارەت بە هەماهەنگی ڕێکخراوی لێکۆڵەر و یاساناس و شارەزایانی بواری تەشریعات، ده‌ست ده‌كرێت به ئامادەکردن و دروستکردنی چاپکراوی ئینسایکلۆپیدیای یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکانی کەرتی تەندروستی.
ڕاشیگه‌یاند: ئینسایكلۆپیدیای كه‌رتی ته‌ندروستی بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان دروست ده‌كرێت، ئەم بیرۆکەیەش لەپێناو ڕێکخستنەوە و چاکسازی سیستەمی تەندروستی لەسەر بنەمای یاسایی بوونی ڕێکارەکان دەستی پێ کراوە.