هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كوه‌یت په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كات 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌ ئامانجكردنی شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆماری عێراقی ده‌سته‌خوشك به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو ئیدانه‌ ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، ده‌وڵه‌تی كوه‌یت جه‌خت هاوشانی خۆی بۆ كۆماری عێراقی ده‌سته‌خوشك و پشتیوانیكردنی ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ی له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریییه‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر و هیوای سه‌لامه‌تیش بۆ برینداران ده‌خوازێت.

شه‌وی رابردوو له‌رێگه‌ی درۆنێكه‌وه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام كرایه‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا وێڕای برینداربوونی سێ هاووڵاتی، زیانی ماددی زۆریش به‌ ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان گه‌یشت، ئه‌و هێرشه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا.