پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی لە کچێک کردبوو وێنە و ڤیدیۆى نەشیاوى بڵاوبکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: دوای ئەوەی کچێک سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی هەواری شار تۆمار کرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێ کراوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت .
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە تەمەنى 20 ساڵە و دواى دەستگیرکردنیشى دەستگیرا بەسەر ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەدا کە تۆمەتبار وەک هەڕەشە بەکاری هێناوە.