به‌ ڕه‌زامه‌ندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەست بەپڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لە کۆیە دەکرێت 

دواى ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خەرجکردنی بڕى (6,350,000,000) شەش ملیار و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار، بۆ دروستکردنی شەقامی جووت سایدی فیدراڵ لە ناوەندی قەزایی کۆیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.6.8، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و گارق حه‌یده‌رى، قائیمقامى قەزایی کۆیە و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و محمەد ساڵح، سەرۆکى شارەوانى کۆیە و کۆسار حەمەد، بەرێوەبەرى چاککردن و پاراستنى ڕێگاوبانى کۆیە، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەیەوەک بۆ جێبەجێکردن و خێرابەڕێوەچوون و دروستکردنى ئەم شەقامە لەزووترین کاتدا ئەنجامدرا.
پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لەشارى کۆیە کە درێژیەکەى زیاتر لە 6 کیلۆمەترە و، پێکهاتووە لە ئەندەر پاسێک، یەک پرد و ئاوەڕۆی لولەیی و قەنتەرە و ڕوپۆشکردنى شه‌قامه‌كه‌ بە دوو چینى قیرى ستابلایزەر و بایندەر، پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى شارى کۆیەیە و بەگۆژمەى (6,350,000,000) شەش ملیار و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمنزیکانە دەست بەدروستکردنى دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر