پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند (فەیسەڵ عوسمان) دەکات 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستاو هونەرمەند (فەیسەڵ عوسمان) دەکات.

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند(فەیسەڵ عوسمان)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی شێوەکار (فەیسەڵ عوسمان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (فەیسەڵ عوسمان) هونەرمەندێکی دیار و بە ئەزموون بوو، تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ بواری هونەری نیگارکێشی تەرخان کردبوو، بۆیە لەو رووەوە جێدەستی روون و دیارە.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوکار و دۆست و هونەرمەندان و ئاشنایانی بەهرەی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. 

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.. 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ـی٦ـی٢٠٢٢