هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

له‌دوو چالاكی‌ جیادا، مه‌فره‌زه‌کانی ھەردوو نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆو ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی‌ (ی، د، ع) له‌دایكبووی‌ 2003 ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار دانیناوه‌ به‌چه‌ندین تاوانی‌ دیكه‌ی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكیڵدا كه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانیدا ئه‌نجامیداوه‌. له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆی‌ ده‌مانچه‌ كە تۆمەتبار تەقەی پێكردووە .
هه‌روه‌ها راشگه‌یانراوه‌، له‌چالاكییه‌كی‌ تردا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی‌ (ئـ، ع، خ) له‌دایكبووی‌ 1982 ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌و سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن.
له‌كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.