چاویلکەیەک بۆ یارمەتیدانی نابیناکان

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەکی هۆڵەندی، چاویلکەیەکی بینای دروست کردووە.

کۆمپانیای Envasion ی هۆڵەندی نوێترین وەشانی گوگڵ گلاسی وەرگرتووە و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی بۆ زیاد کردووە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوانەی نابینان. کەواتە لەمەبەدواوە نابیناکان دەتوانن ئەم چاویلکە نوێیانە بەکار بهێنن بۆ بینین و سەیری دواڕۆژ بکەن.
چاویلکەی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدانی نابیناکان بۆ خوێندنەوەی زیاتر لە ٦٠ زمانی جیاواز، کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ ئەوانەی کێشەی بینینیان هەیە و ناتوانن وەک کەسێکی ئاسایی بخوێننەوە. ئیتر نابیناکان ئەم چاویلکە نوێیانە بەکار دەهێنن بۆ بینین. کەواتە چۆن ئەم چاویلکە نوێ بۆ خوێندنەوەی زیاتر لە ٦٠ زمانی جیاواز دەبێت و لەنێویشیاندا یەکێک لە زمانەکان زمانی عەرەبییە.

ھەواڵی زیاتر