بە‌كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئازارەکانی حوزەیران
چوار کارەســـاتی دڵتەزێن کە لە مانگی حوزەیراندا بەرۆکی ئەم گەلەی گرتووە، هێشـــتا وەک چوار ڕووداوی خوێناوی مێژوومان لە بیروەریماندا زیندوون. چوار غەدری گەورەی مێژوویی لە چوار قۆناخی جیاوازدا و هەر یەکەیان برینی گەورە و بە ســـوێیان لە
جەستەی مێژووماندا دروست کردوە. لە 19ی حوزەیرانی ساڵی 1947 دا چوار ئەفسەرەکەی شۆڕشی بارزان و فەرماندەی دیاری کۆماری کوردســـتان لە لایەن ڕژێمی ئەو ســـەردەمەی عێراق شـــەهیدکران کە بریتی بوون لە عیزەت عەبدولعەزیز و مستەفا خۆشناو و خەیروڵا عەبدولکەریم و محەمەد مەحمود قودسی. تاوانیان وەک تاوانی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بریتی بوو لە بەرگریکردن لە کورد و کوردستان. لە 9ی حوزەیرانی ســـاڵی 196٣ دا لەسەردەمی ڕژێمی یەکەمی بەعســـدا، زیاتر لە 100 کەســـایەتی دیاری شـــاری سلێمانی لە لایەن فیرقەی 1ی ســـوپای داپڵۆســـەری عێراق بە فەرماندەیی زەعیم سدیق مســـتەفا زیندە بەچاڵ کران و هەزارانیش ڕەوانەی زیندانەکان کران. بەشـــێکی زۆری ئەوانـــەی زیندە بەچاڵ کران مردنیان هەڵبژارد نەک سوکایەتیکردن بە موستەفا بارزانی نەمر. لـــە 9ی حوزەیرانـــی ســـاڵی 1985دا هەر ئـــەو ڕژێمەی بەعس تاوانیکی تری گەورەتری ئەنجامدا. ئەمجارە لە ئاسمانەوە مەرگی بەسەر ئۆردوگای زێوەی ڕۆژهەلاتی کوردستاندا باراند کە پڕ بوو لە پیر و ژن و منداڵی پەنابەر و خوێن و ئیسکی سەدان گەنج و پیر و منداڵی تێکەڵ بەیەکتر کرد. لە 1٣ حوزەیرانی ســـاڵی 1994 دا لە کاتی ڕێوڕەســـمی ناشتنی شـــەهیدی ســـەرکردە عوســـمان قادر منەوەر (خاڵە عەفان)، دەســـڕێژی گوللە لە بەشێکی زۆری بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە کراو ژمارەیەکی زۆر لە ماتەمگێڕان شـــەهید و بریندار کەوتن؛ بەمەش ئاگری شەڕی نەگریسی ناوخۆ هێندەی تر کڵپەی سەند و هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە بوونە سووتەمەنی.
ســـاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ســـەرفرازی. گەورەتریـــن ڕێـــز و پێزانین بۆ خەبات و فیداکاریـــی ئەو شـــەهیدانە، یەکێتی و تەبایـــی نێوان خۆمان و
پاراستنی ئەو هەرێمەیە کە بە خوێنی ئەوان دامەزراوە‌

ھەواڵی زیاتر