وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی حوزه‌یرانی 2022) له‌چوارچێوه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل لیۆنۆڤیتچ، جێگری بەڕێوەبەری راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و كۆلۆنێل رۆب درایڤه‌ر، راوێژكاری به‌رگری باڵای به‌ریتانیا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، گفتوگۆی چڕ و بەرهەمدار لەسەر کۆی پڕۆسەکانی چاکسازی، مەشق، راهێنان، رێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان كرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا و سوپای عێراق پته‌وتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرده‌وه.