لەئامێزی هەرشیعرێکما؛ تۆ ناسکترین خەیاڵیت!

لەو دەمەیدا..کە، شەو دادێت،
بەنامەیێک..شەوباش دەکەیت
بتی ئازارم. دەشکێنی و،
غەمم، پەراش پەراش دەکەیت!

دەگەڵ هەموو شەوباشێکدا،
بێئۆقرەییم ڕادەماڵیت..!
لە ئامێزی هەر شیعرێکما،
(تۆ) ناسکترین خەیاڵیت..!

لەگەڵ هەموو شەوباشێکدا،
گوڵی ئاواتێک..دەنێژیت..!
بەو دەستوپەنجە،نەرمانەت،
پێکی مەراقم..دەڕێژیت..!

لەگەڵ هەر شەوباشێکتدا،
ئاوەدانە..ماڵی شیعرم..!
پڕدەبێت لە ئەستێرەی گەش
ئاسمانی ساماڵی شیعرم..!

کە پێمدەڵێی: (بنوو. شەوشاد)
ئەو شەوە، دەنووم بەخۆشیی!
کۆرپەی ڕۆحم سەرمای نابێ،
بەسۆزی گەرم، دایدەپۆشیی!

ھەواڵی زیاتر