ئەی شکۆفەی دەمەو سەحەر
هێندە گەش دەرچووی دەبریسکێیتەوە
هەرچی جوانی لەم کەونە دایە
پەی بە جوانیەکەی تۆ دەبەن
وا لە داخان
تنۆک، تنۆک
بە قڵشی زەویدا دەچن
تۆ چیت
لێت حەپەساوم
دووڕی، یاقووتی، یان ئەڵماس
نا نا تۆ وەک گهلاوێژی بهربهیانی
گەر بچوکیش بیت
ڕەونەقی گەشاوەییت
دوور دوور دەڕوا و
ماڵۆچکەی دڵ ڕۆشەن دەکاتەوە
ئەی جوانترین گهلاوێژی
دەمەو سەحەرم
1/7/2019 سۆران