ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گه‌ڕی 35ـه‌مینی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی، هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی سامه‌ڕا ده‌كات، یارییه‌كه كاتژمێر(7:30)ـی ئێواره له یاریگه‌ی یه‌كه‌می شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێر گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، چونكه ده‌توانێ مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات.
هه‌ولێر له دۆخێكی باش دایه
پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد، به راهێنه‌رایه‌تی نزار مه‌حرووس له دۆخێكی باش دانه، چونكه ته‌نها پێویستیان به بردنه‌وه له‌و یارییه هه‌یه، تا به شێویه‌كی فه‌رمی مانه‌وه له خولی نایابی عێراقی مسۆگه‌ر بكه‌ن، هه‌ولێر له سه‌ره‌تای خوله‌كه به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤێمبه‌ری 2021، به دۆخێكی زۆر خراپ دا تێپه‌ڕی، دووچاری گۆڕینی راهێنهربوویهوه، به جۆرێك له مامهوهی 4 یاریی سه‌ره‌تای خوله‌كه دوو راهێنه‌ریان گۆڕی، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ولێر، بگاته خانه‌ی 19ـیه‌می ریزبه‌ندی، دواتر ستافه تازه‌كه‌ی هه‌ولێر به هێنانی نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ر ، توانیان كه‌شتی زه‌رد پۆشه‌كانی هه‌ولێر له نقووبوون رزگار بكه‌ن.
هه‌ولێر له پێكهاته‌كه‌ی چه‌ند یاریزانێكی به ئه‌زموونی تێدایه، له‌وانه هه‌ردی سیامه‌ند، شوان مامۆ، كۆسره‌ت بایز، شێركۆ كه‌ریم، یاسین سامیه، مه‌روان حوسێن، سه‌عد ئه‌حمه‌دی پیشه‌گه‌ری سووری، له‌گه‌ڵ شه‌ش یاریزانێكی لاو كه هێزێكی زیاتریان به یانه‌كه به خشیوه، وه‌ك سه‌فین مه‌نسوور، ره‌وا یووسف، هه‌ڵۆ فایه‌ق، بیلال ساڵح، ئاكام هاشم و حوسێن جولی گۆڵپارێز.
هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له ده‌روازه‌ی سامه‌ڕاوه كلیلی مانه‌وه‌ی له خوله‌كه به‌ده‌ستبهێنێت
یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 40 خاڵ له كۆی 34 یاریی، له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، 10 بردنه‌وه و 10 یه‌كسان 14 دۆڕانی هه‌یه، 32 گۆڵی كردووه و 38 گۆڵی لێكراوه، به بردنه‌وه‌ی له سامه‌ڕا مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات، كه یانه‌ی میوان دابه‌زینی بۆ خولی پله یه‌كه‌كان مسۆگه‌ر كردووه، لاوازترین تیپی خوله‌كه‌یه.
یانه‌ی سامه‌ڕا به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ له 34 یاریی، له خانه‌ی بیسته‌م و كۆتا ریزبه‌ندی دێت، و به فه‌رمی ماڵئاوای له خولی نایابی عێراق كردووه، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، كه كه‌مترین بردنه‌ویه، 19 گۆڵی كردووه 62 گۆڵێ لێكراوه، كه زۆرترینه له خوله‌كه، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت ئه‌م لاوازیه‌ی سامه‌ڕا بقۆزێته‌وه و مانه‌و خۆی مسۆگه‌ر بكات.
نه‌ورۆز له یارییه‌كی به هێزدا رووبه‌ڕووی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه
رۆژی پێنجشه‌ممه له گه‌ری 35ـه‌مینی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی، نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی میوانداری ته‌ڵه‌به‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (4:30) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه‌ورۆز گه‌ڕی رابردوو دوای 10 یاریی تووشی دۆڕان بوویه‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له ته‌ڵه‌به بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه ئاسۆ رۆسته‌م، شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می گۆڵكاران ده‌كات و خاوه‌نی 17 گۆڵه ته‌نها 4 گۆڵ له مه‌حمود مه‌واسی پیشه‌گه‌ره‌ی دووره، كه خاوه‌نی 21 گۆڵه و بڕی گرێبه‌سته‌كه‌شی 900 ملیۆن دیناری عراقییه و له یانه‌ی شورته یاریی ده‌كات، كه یه‌كه‌مبوونی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه.
یانه‌ی ته‌ڵه‌به، هه‌وڵی مسۆگه‌ر كردنی خانه‌یه‌كی به‌شداریكردن له خوله‌كانی ئاسیا ده‌دات، بۆیه نایه‌وێت له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز تووشی دۆڕان ببێت، له 34 یاریی 66 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دووه‌م دێت، محه‌مه‌د جه‌وادی هێرشبه‌ری یه‌كێك له كاریگه‌رترین یاریزانه‌كانی یانه‌ی شین پۆشه‌كانی به‌غدایه.
زاخۆ ده‌رفه‌تێكی ئاسانی له‌به‌رده‌مه
یانه‌ی زاخۆ دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، كه 3 دۆڕان و یه‌كسانبوونێكی تۆماركردووه، ئێسته ده‌رفه‌تێكی له‌به‌رده‌مه تا له یانه‌ی سناعه‌ی بباته‌وه و به بردنه‌وه شادبێته‌وه، یارییه‌كه له یاریگه‌ی دهۆكه كاتژمێر(4:45) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونكه زاخۆ به‌هۆی ئاژاوه‌ی هانده‌رانی سزادراوه، بۆیه له یاریگه‌ی دهۆك یاریی ده‌كات، یارییه‌كه‌ش بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زاخۆ له كۆی 34 یاریی 44 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندیه‌كه دێت