ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

خەلیل عەبدولکەریم (19٣0 – 2002) کە زانایەکی ئیسلامناســـی میسرییە، گەلێک کتێبی لەبارەی دیرۆکی ئیســـلامەوە نووســـیوە، بەتایبەتی ئیسلام لە سەروەختی ســـەرهەڵدانیدا. قورەیش لە خێڵەوە بۆ دەوڵەتی ناوەندی، دەوڵەتی یەسروب، ئیســـلام لە نێوان دەوڵەتی مەدەنی و دەوڵەتی دینیدا و ڕەگوڕیشـــە دیرۆکییەکانی شەریعەتی ئیسلام، هەندێک لە کتێبەکانی ئەو زانایەن و گەلێک کتێبی تریشی هەن کە نزیکەی هەموویان بە پی دی ئێف
لە گووگڵدا بەردەستن.
خەلیـــل عەبدولکەریم لە لاپەڕە 129ی کتێبی (عـــەرەب و ژن)دا دەڵێت: “هۆکاری ســـەرەکیی بڵاوبوونەوەی ئیســـلام، بە تاڵانی هێنانەوەی سەبایا بوو.” ســـەبایا کۆی (سەبی)یە. ســـەبی ئەو ژنە جوانەیە دڵ دیل دەکات، ئەو ژنەی کە سەروەختێک لەشکری ئیسلام شوێنێک داگیر دەکات، بە دیل دەگیرێت. لەشـــکری ئیســـلام بۆ نموونە، بۆچی (ئیسپانیا)ی فەتح کرد؟ بۆ بە ســـەبایاکردنی ژنانی جوانی ئـــەوێ. ژنێک کە بە دیل دەگیرا، ئیدی جەنگاوەری لەشکری ئیسلام، ئازاد بوو لەوەی چۆن لێی سوودمەند دەبێت، هەر لە سێکســـکردنەوە لەگەڵیدا، تا فرۆشتنی وەک کۆیلەیەکی سێکسی و تا بە دیاری بەخشـــینی بە دۆســـت و ناسیاوانی، بەڵام پێنجیەکی سەبایا، هەقی شـــەرعیی میری باوەڕداران بوو، ســـەروەختی جاهیلی ســـەرۆکخێل
چواریەکی دەبرد.
وەک چۆن مەیدان هەیە تایبەت بە فرۆشتنی ئاژەڵ، ئاوایش لە قەڵەمڕەوی ئیســـلامدا، گۆڕەپانی تایبەت بە فرۆشتنی سەبایا هەبوو. ئەوە مافی کڕیار بوو، ســـەبی بە ڕووتی ببینێت و تەناتەت دەست بۆ هەستناکترین شوێنی جەستەیشـــی ببات، وەک چۆن قەســـاب بەرلەوەی مەڕ بکڕێت، دەســـتی بـــۆ دەبات. کە داعش شـــنگالی داگیر کرد، ئافرەتانـــی جوانی ئەوێی کە خوشـــکانی ئێمە بوون، بە دیل دەگرت و دەیبردن لە بازاڕەکانی موســـڵ و ڕەققەدا دەیفرۆشتن. ئەوە مافی ســـەربازی لەشکری ئیسلامە، ئافرەتی وڵاتـــی فەتحکراو، بە تاڵانی ببات، بەڵام هەقی ئەوەی نییە بیکوژێت، ئیللا
مەگەر شەڕی لەشکری ئیسلامی کردبێت.
ســـەبی و جارییە و مولکی یەمین هەر یەکێکـــن، بە تاک و بە کۆ، بەپێی دەقـــی قورئان، بە موســـوڵمان حەڵاڵن. ئەم ڕەوشـــتە یـــان ڕەنگە تۆ بە بەدڕەوشـــتیی بزانیت، لە جاهیلییەوە مابووەوە. ئەوەی داعش خوشکانی ئێمەی لە شـــنگال بە تاڵانی برد، دووەم جار بوو، ئاخر لەشـــکری بیابان چواردە سەدە، بەر لە سەرهەڵدانی (داعش)یش، هەمان مامەڵەیان لەگەڵ کچانی کورددا کردبوو. لەبەر تیشـــکی تێکســـتی قورئاندا، خاوەن سەبایا، مافی ئەوەی هەیە، بەبێ گرێبەســـتی هاوســـەرگیری، سێکســـیان لەگەڵدا بکات. عەلی با(پیر)ی ســـەرۆکی کۆمەڵ کـــە پەروەردەی ئەو دیرۆکەیە و خەون بە دووبارەبوونەوەیە دەبینێت، ئاسایییە لەکنی، هەم سڵ لە فرەژنی
نەکاتەوە، هەم وەک بەرانێکی (پیر) شەیدای گیای (ناسک) بێت

ھەواڵی زیاتر