پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە 

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە تابلۆی نوێێ ئینگلیزی ئۆتۆمبێلی کرێ و بار هەڵگر  دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا  تێبینی ئەوەمان کرد مامەڵە بە تابلۆی کرێ و بار  هەڵگر دەکرێت بە پێویستمان زانی ئاگاداری هاوڵاتیان بکەینەوە  کە لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەنها مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری بۆ دەکرێت و مامەڵەکانی جێبەجێ دەکرێت بەهۆی نەگەشتنی جۆرەکانی دیکەی تابلۆ بە بەڕێوەبەرایەتیمان , لە داهاتوودا و لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی کرێ و بارهەڵگر پێشوەختە بەشێوەیەکی فەرمی ئاگاداری بۆ دەکەین  بۆیە لە ئێستادا ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا  بڵاو بۆتەوە ساختەیەوە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی یاسایی بۆ ناکرێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان .