(عه‌زیز گه‌ردى) گه‌وره‌نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد كۆچى دوایی كرد 

ئەمڕۆ دووشەممە 6/6/2022، مامۆستای زانکۆ و نووسه‌ر و وه‌رگێڕى گەورەی كورد مامۆستا (د. عه‌زیز گه‌ردى) بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

د. عەزیز گەردی ساڵی 1948 لە بەحرکەی هەولێر لەدایک بووە، دەیان کتێب و سەرچاوەی ئاکادیمی و بەرهەمی ئەدەبیی گرنگی نووسیوە و وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

مامۆستا عەزیز گەردی لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە.

ھەواڵی زیاتر