شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێ كەوتن

کاتژمێر نۆی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٦ی ٦ی ٢٠٢٢، شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتییەوە ھەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێ كەوتن و لەگەڵ حكوومەتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوت و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە گفتوگۆ دەكەن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەكەی هەرێمی کوردستان پێک هاتووە لە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری بەغدا و خالید چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی كوردستان.

 پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و لەپێناو زامنکردنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

ھەواڵی زیاتر