بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات

شیڤان شێرزاد


دوای تێکچوونی باری تەندروستی هونەرمەندی گەورە (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، بە فەرمانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەسەی چارەسەر دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات و تەواوی خەرجیەکانی نەخۆشیەکەی هونەرمەند دەگرێتە ئەستۆ.
بۆ ئەو مەبەستەش (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر ڕادەسپێرێت و لە نزیکەوە (محەمەد ئەربیلی) بەسەر دەکاتەوە و پەیامی خەمخۆری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی پێ ڕادەگەیەنێت و خزمەتی نیوسەدەی ئەو هونەرمەندە لەبەرچاو دەگیرێت، کە پێشکەشی بزوتنەوەی هونەری کوردی و تورکمانی کردووە.


هاوکات سەرۆکی حکومەت ئامادەیی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی (عەزیز گەردی) گەورە نووسەری کورد، کە ئێستا لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕدایە.

ھەواڵی زیاتر