لە‌روانگە‌ی دوژمنە‌وە‌ یە‌ك سە‌دە‌یە‌ پارتی و بارزانی یاخین

سیامند سێلکی

له سالی ۱۹۰۷ دا شێخ عبدولسه لامی بارزانی یاداشتێکی دایه عوسمانیه کان و داوای کرد کورد خۆی ئیداره ی ناوچه کانی بدات. عوسمانیه کان ئه وه یان به یاخی بوون و هه وڵدان بۆ پارچه کردنی ده وڵه تی عوسمانی له قه ڵه مدا و هێرشیان کرده سه ر بارزان. شۆڕشگێڕانی بارزانی له پێناو پاراستنی ناسنامه ی کورد ڕووبه ڕوویان بوونه وه و تا دوا هه ناسه شه ڕیان کرد . له ئه نجامی خیانه تی نێوخۆییدا شێخی بارزان ده ستگیر کرا و له لایەن عوسمانیه کانه وه به تاوانی یاخی بوون له سێداره درا و شه هیدیان کرد .
له سالانی ۱۹۳۲ و ۱۹٤٥ خودانی بارزان و مسته فا بارزانی نەمر له پێناو چه سپاندنی حه ق و عه داله ت و ڕزگاری و سه ربه خۆیی کوردستاندا، شۆڕشیان دژی داگیرکه رانی کوردستان هه لگیرساند. له لایەن ده وله تی مه لیکی عێراق و ئیستعماری به ریتانیاوه به یاخی بوون له ده وڵه ت و یاسا تاوانبار کران و نه فیرعامیان دژی شۆڕشگێڕانی بارزانی ڕاگه یاند . شۆڕشگێڕانی بارزانی تا دوا هه ناسه و دوا دڵۆپی خوێن به رگریان له ناسنامه ی کورد کرد و ئاماده نه بوون مه یدانی خه بات چۆل بکه ن .
له سالی ۱۹٤٦ بارزانیه کان به ڕابه رایه تی بارزانی نه مر به رگرییه کی قاره مانانه یان له کۆماری کوردستان (مه هاباد کرد )ده وڵەتی ئێران ئه و به رگریه شه رعیه یان به یاخی بوون له یاساکانی ده وڵه تی شاهنشای وه سف کرد و نه فیرعامیان دژی بارزانیه کان ڕاگه یاند. دیسان هێزی بارزانیه کان قاره مانانه و دلسۆزانه له مه یدانی کوردایه تیدا مانه وه و تادوا هه ناسه به رگریان له ئاڵا و ناسنامه ی کوردستان کرد و، دوای تۆمارکردنی ده یان داستانی پڕ له سه روه ری و تێکشکاندنی سوپای سێ ولاتی داگیرکه ر سه ربه رزانه له ڕووباری ئاراس په ڕینه وه و که شتی کوردایه تیان گه یانده که نارێکی ئارام . دیسان له سالی ۱۹٦۱ پارتی دیموکراتی کوردستان، به ڕابه رایه تی مسته فای بارزانی نەمر، له پێناو ڕزگاری و سه ربه خۆیی کوردستاندا شۆڕشێکی سه رتاسه ریان دژی زۆلم و سته می داگیرکه رانی کوردستان ده ست پێکرد. به غدا و هه موو داگیرکه رانی کوردستان شۆڕشه که یان به یاخی بوون له یاسا و هه ولدان بۆ پارچه کردنی عێراق له قه ڵه مدا و، هه موو ڕێگایه کیان گرته به ر بۆ دامرکاندنه وه ی ئه و شۆڕشه. به ڵام پێشمه رگه ی پارتی و بارزانی تا دوا هه ناسه به رگریان له ناسنامه ی نه ته وه که یان کرد.
له سالی۱۹۷٦ پارتی و بارزانی شۆڕشی گوڵانیان وه کو ته واوکه ری شۆڕشی ئه یلوول دژی داگیرکه رانی کوردستان ده ست پێکرد. دیسان له لایەن سه دام و به عسه وه به یاخی بوون له یاسا و پارچه کردنی عێراق تاوانبار کران و هه موو ڕێگایه کیان گرته به ر بۆ له ناوبردنی پارتی و بارزانی . به ڵام پێشمه رگه ی پارتی و بارزانی سه ربه رزانه به رگریان کرد و ناسنامه ی کوردیان پاراست . دوای یه ک سه ده خوێن به خشین ئیراده ی شۆڕشگێرانه ی پارتی و بارزانی به سه ر داگیرکه راندا سه رکه وت . کورد به عس و سه دامیان له کوردستان ڕاونا و فڕێدرانه نێو زبڵدانی مێژوو. له سه رده ستی پارتی و بارزانی حکوومه ت و په رله مانی کوردستان دامه زران. جاری فیدرالیاندا و لەگەڵ زۆرێک له مافه نه ته وه یه کانی کورد له ده ستوردا جێگیرکران .
له سالی ۲۰۱۷ بە ڕابەرایەتیی سه رۆک بارزانی و کۆدەنگی سەرجەم لایەنەکان، هەرێمی کوردستان پرۆسه ی ڕیفراندومی بۆ سه ربه خۆیی کوردستان کرد. هه موو داگیرکه رانی کوردستان ئه مه یان به یاخی بوون و جوداخوازی له قه ڵه مداو به هاوکاری خیانه تکارانی ناوخۆیی نه فیرعامیان دژی پارتی و بارزانی ڕاگه یاند. ئه مجاره ش پێشمه رگه به سه رکردایه تی سه رۆک بارزانی سوپای سێ ولاتی داگیرکه ر و خیانه تکارانی ناوخۆیی تێکشکاند . بێ گومان ئه و شۆڤێنی و تائیفیانه ی ئێستاش له به غداوه تۆمه تی یاخی بوون ده ده نه پاڵ پارتی و بارزانی و به یاخی بوون له یاسا و ده ستور تاوانباریان ده که ن. بادڵنیابن چاره نوسیان وه کو ئه وانه ی پێش خۆیان ده بێت و، هه موو پیلانگێڕی و دوژمنکاریه کانیان له سه ر ده ستی پێشمه رگه و دڵسۆزانی پارتی و ڕێبازی بارزانی نه مر بێ ئه نجام ده بن و پارتی و بارزانیش وه کو هه میشه به سه ربه رزی و وه کو هێزی متمانه پێکراوی کوردستانیان ده مێننه وه. دوور
یان نزیک ده وڵه تی سه ربه خۆی کوردستانیش داده مه زرێنن .

ھەواڵی زیاتر