بزانە‌ پارێزگاری دھۆك چی كرد بۆ كوالیتی خراپی بە‌نزین

‌ پارێزگاری دهۆک ٦ بریاری دە‌ركرد لەبارەی کوالیتی خراپی بەنزین

یەکەم: کاراکردنی لیژنەیەکی هاوبەش لە بەرێوەبەرایەتیەکانی بەدواداچون و پشکنینی کوالیتی بەنزینی ( 690 ) دیناری و بەنزینخانەکان ناچار بکرێن پابەندی تایبەتمەندییەکانی بەنزینەکە بن.

دووەم: پشکنینی هەموو کۆگا و عەمبارگەکانی سوتەمەنی و بەنزین، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی بەنزینی پیس و دەبێت سەرپێچیکاران سزا بدرێن.

سێیەم: دانانی خاڵێکی پشکنین لە بازگەی ئالۆکا بۆ وەرگرتنی نموونەی ئەو بەنزینەی لە دەرەوە دێت، ئەنجامەکەش دەبێت لە تاقیگەی باوەڕپێکراو دەربچێت.

چوارەم: هەوڵ بدرێت بەشی دهۆک لە بەنزینی (690) دیناری زیاد بکرێت.

پێنجەم: زیادکردنی ژمارەی مزەخەکان لەو بەنزینخانانەی کە بەنزینی حکومی لێ دابەش دەکرێت، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەو ئەو بەنزینخانانە.

شەشەم: لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەوڵ بدرێت بۆ هێنانی بەنزینی کوالیتی باش لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر