لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، لە شەوی 3ـی حوزەیرانی 2022، مەفرەزەکانی ئاسایش لە شاری هەولێر، کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەش درا، لە ماڵی تۆمەتبارەکە توانرا دەست بەسەر دەمانچەیەك و بڕێک ماددەی هۆشبەردا بگیرێت لەجۆرەکانی هێرۆیین و کریستاڵ کە بە کەرەستەی تایبەت ئامادەکرابوون.
ئاسیشی هەولێر راشیگەیاند، لە شەوی 4 لەسەر 5ـی حوزەیران، تۆمەتبارەکە لە بەندینخانە خۆی هەڵواسیووە و گیانی لەدەستداوە، دواتر لەسەر بڕیاری دادوەر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.