سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی رۆمانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی نوێی رۆمانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رۆمانیا.

باڵیۆزی رۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی

ھەواڵی زیاتر