ڕۆژی یەكشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی نوێنەرانی پارلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستوویی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران و شاندی میوان دەستپێشخەرییەكیان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی مەترسیی جددی لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی عێراق دروست دەكات.