پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

راگەیاندی وەزارەتی پەوەردە

جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان .

سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی ٦ی ٢٠٢٢