عەبدولڕەحمان سدیق: ھەر نا دادپەروەریەک کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی ھەڵەبجە چاکی دەکەینەوە

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی چاکردن و پاراستنی ژینگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای ھەڵەبجە کرایەوە.


عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی چاکردن و پاراستنی ژینگەی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: “لە ساڵی ٢٠١٧ بڕیار ھەیە بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژینگەی ھەڵەبجە، دڵمان خۆشە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژینگەی ھەڵەبجە دەکەینەوە”.

عەبدولڕەحمان سدیق وتیشی: “لە پاڵ دڵخۆشیمان لە کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، لامان قورسە کەسێک غەدری لێبکرێت، پۆستەکەم وازبێنم نایەڵم نا عەدالەتی ھەبێت، لە ژیانمدا بەقەت دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژینگەی ھەڵەبجە نەھاتووەتە سەرم، لە لایەن حیزبەکان و وە لە ئەنجوومەنی وەزیران گلەییم ھاتووەتەسەر، دەڵێن دەبوو بە شێوازێکی وردتر و چاکتربێت ھاوشێوەی گەشتوگوزار و وەبەرھێنان، ئەوەی ڕوویداوە دەبێت چارەسەر بکرێت، فەرمانی دەست بەکاربوون بۆ کەس دەرناکەین جارێکی تر چاوپێککەوتن لەگەڵ تەواوی ئەوانە ئەنجامدەدەین داواکاری دامەزراندنیان پێشکەش کردووە، حەق بۆ خاوەن حەق دەگەڕێنینەوە”.

ناوبراو وتیشی: “لە دیوانی پارێزگای ھەڵەبجە جارێکی تر کۆدەبینەوە، بڕیاری لیژنەیەکمان داوە پێکی دەھێنین ھەموویان دێنەوە بەردەم ئەو خاڵانەی بۆیان نوسراوە، نا عەدالەتیەکان دەبێت لابچن، ئەمە ڕاستەقینەیە، لێرەوەش ھەر پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەت دادەمەزرێت دەبێت چاودێری ژینگەی ھەبێت، حکوومەت رەزامەندی داوە ئەو دەرگای دامەزراندنەی کەرتی تایبەتیش بکەینەوە ھەر فەرمانبەرێکی چاودێری ژینگەی ٥٠٠ ھەزار دینارە”.

ھەروەھا دەڵێت: “ھەڵەبجە پارێزگایە دەبێت ھاوشێوەی سلێمانی و دھۆک و ھەولێر بێت، فەرمانگەیەک بە ١٥ کەس ناڕوات بەڕێوە، چوار بازنەی ترمانماوە بۆ دامەزراندن، ھەڵەبجەش ڕۆژێکی ژینگەی تایبەتی دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر