فیلمى “ئەزموون” فیلمێکى پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە کە لە لایەن دەرهێنەرى گەورەى کورد “شەوکەت ئەمین کورکى” کارى دەرهێنانى بۆ کراوە و تا ئێستا زیاتر لە سی وڵات نماش کراوە و دەیان خەڵاتى گەورە فێستیڤاڵەکانى دونیاى پێ بەخشراوە. فیلمەکە باس لە دیاردەى گزیکردن لە نێو تاقیکردنەوە وەزارییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات. لە بارەى فیلمەکە ئەم گفتوگۆیە بخوێنەرەوە:
ـ فیلمەکەى جەنابتان لەسەر هێڵێکى ڕاست درێژە بە چیرۆکەکانى دەدات و هەڵبەز و دابەزی تێدا نییە؟
شەوکەت ئەمین کورکی: ستراکچەری فیلمی ئەزموون تەواو کلاسیک نیە بە تایبەت لە کوتایی. ئه‌ویش ئه‌نجامی كۆتایی کارەکتەرەکان به دروستكردنی ئه‌و ڕەوشه سترێسه‌ی به سه‌ریاندا دروست بووه كه چیان به‌سه‌ر دێنێت و چاره‌نووسیان چی لێ دێت؟ چونكه له كۆتاییدا هه‌مووان ده‌گۆڕێن. به وردبوونه‌وه له فیلمه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه كارەكتهرهكان له كۆتاییدا هیچیان وه‌ك كارەكته‌ره‌كانی سه‌ره‌تای فیلمەکە نین، بۆ نموونه شیلان به هه‌موو هێزییه‌وه دێت هاوكاری خوشكه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام دواتر خۆی دێت جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه و خۆی تووشى خەمۆکی ده‌بێت، به هه‌مان شێوه مامۆستا جه‌مال كه كارەكتهرێكی ئه‌رێنییه، به هه‌موو هێزییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری له دیارده‌كه بكات، به‌ڵام له كۆتاییدا پرسیاری بۆ دروست ده‌بێت، كه ئایا ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م كارێكی ئه‌خلاقییه یان به پێچه‌وانه‌وه؟ له‌م فیلمه‌دا پێشبینییه‌ك بۆ ئایینده‌ی مرۆڤه‌كان هه‌یه كه به ئه‌زموونكردنی كاری گزی و فێڵ له تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌رگا به ڕوویاندا ده‌كاته‌وه بۆ موماره‌سه‌كردنی هه‌مان ئه‌زموون له بواره‌كانی تری ژیانیان، ئه‌مه‌یشه وایكردووه كه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بابه‌تی گه‌نده‌ڵی سه‌ره‌كیترین بابه‌ت و پرسی خه‌ڵك بێت، به‌ڵام له ناو كۆمهڵگهیشدا زۆرترین بیرۆكه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی هه‌یه.
ـ له ناو فیلمه‌كه‌دا دۆناودۆن (نسخ) زۆره، ئەمەت بە چ مەبەستێک کردووە؟ چونکە فیلمەکەت جیاواز بوو لەو فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنییە ئەرەستۆکراتییانەى لەم ماوەیە بەرهەم هاتوون؟
شەوکەت ئەمین کورکی: بەڵێ فۆرمگۆڕین فره‌یه، یان كارگۆڕین به هه‌مان شێوه‌یه زۆر و فره‌یه، بۆ نموونه له مامۆستاوه بۆ ئه‌ندازیار، له كاسبیكردن به قوتابی بۆ كاسبیكردن به بیناسازی، یان له به‌هێزییه‌وه بۆ خه‌مۆكی، هه‌روا له ماسی فرۆشتنه‌وه بۆ چه‌ك هه‌ڵگرتن و كاری سیخوڕی، واته به گشتی ئه‌م فیلمه جۆرێك له ڕاڕایی تاكی كوردی نیشان داوه، كه ڕەنگه زۆر جار بینه‌ری كورد نه‌جوڵێنێت یان به لای بینه‌ری كورده‌وه گرنگی نه‌بێت، چونكه له ناو خودی خۆیدا ئه‌م ڕاستییه هه‌یه، واته پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فیلم و زنجیره فیلمانه‌یه كه تا بیر له شێوازێكی ئه‌رستۆكراتی ده‌كه‌ین و وا ده‌رده‌كه‌ون كه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردی یه‌ك ناگرنه‌وه، بۆ نموونه تا ئێستا ئه‌مه ڕووی نه‌داوه، كه ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی چه‌ك هه‌ڵبگرێت و ببێته مافیا، كه‌واته ئه‌م فیلمه ئه‌م لایه‌نه‌ی تێدا نییه كه خۆی له واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی دوور بخاته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌م فیلمه چیرۆک ده‌گێڕێته‌وه، بۆیه كاتێك بینه‌ر له سینه‌ما ته‌ماشای ده‌كات ناتوانێت لێی دابڕێت و به جێی بهێڵێت، واتا بینه‌ر چاوه‌ڕێ ده‌كات تا بزانێت مامۆستا جه‌مال سه‌ر ده‌كه‌وێت یان نا؟ یان ڕۆژین و شیلان ئایا ده‌توانن له تاقیكردنه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر به‌رده‌وام بن یان نا؟ شتێك كه به لامه‌وه گرنگه، به‌ڵێ ئێمه كۆمهڵگایهكمان هه‌یه ئه‌مه واقیعهكهیهتی، كه باش و خراپی هه‌یه، یه‌كێك دێت ته‌نها كاری ئه‌وه‌یه نیشان بدات، كه كۆمه‌ڵگا هه‌مووی جوانه و باوه‌ڕ به بینه‌ر بهێنێت كه هیچ كێشه‌یه‌ك بوونی نییه. بۆیه ئه‌م فیلمه ئه‌م بۆچوونه ڕەت ده‌كاته‌وه، چونكه فیلم خۆی له بنهڕەتدا نیشانده‌ری كێشه‌یه كه بابه‌ته‌كه‌یش به ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به بابه‌تی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو له بنهڕەتدا ژیانی كۆمه‌ڵگه هه‌ڵگری چه‌ندان كێشه‌ی تره، كه هێشتا ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كراوه و ڕیشه‌كه‌یان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئێمه له كوردستان نازانین چۆن سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه بكه‌ین؟ به شێوه‌یه‌ك ئێمه ته‌نها به دروشم له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه‌دا ده‌ڕۆین و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، ته‌سه‌وڕی ئێمه وایه كه ته‌نها به ڕەش و سپی ببینین و ڕەنگهكانی تر فه‌رامۆش بكه‌ین، ئێمه یان فریاردهڕەسێك ده‌بینین ڕزگارمان ده‌كات، یانیش خائینێك ده‌بینین چاره‌نووسمان له ناو ببات و بمانكوژێ.
بۆیه لای من هه‌وڵ و كۆششی كاراكته‌ره‌كان گرنگه، نه‌خاسمه ڕۆڵی دوو كاراكته‌ری سه‌ره‌كی، ئه‌وانیش جه‌مال و شیلانن، چونكه هه‌ردووكیان مه‌به‌ستیانه واقیع بگۆڕن، هاوكات ڕۆژین كه‌سێكی پاسیڤه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه، به‌ڵكو به پاڵنانی ئه‌وانی تر ده‌ڕوات، له به‌رانبه‌ردا شیلان هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ گۆڕینی واقیعه نێگهتیڤهكهیه ئینجا به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێ، جه‌مالیش به هه‌مان شێوه ڕۆڵی قاره‌مان ده‌گێڕێت، به لایه‌وه گرنگ نییه سه‌رده‌كه‌وێ یاخود نا، ئه‌وه‌ی بۆی هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناڕازی به ته‌نها دروشمباز نییه، به‌ڵكو ناڕەزایهتییهكهی به دیوێكی تر به كرده‌نی ده‌كات، له لایه‌كی تره‌وه كاراكته‌ری ئهندازیاتر له پشته‌وه خه‌ریكه سوود له‌م بارودۆخه بكات، به لایه‌وه گرنگ نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاتووه قوتابخانه‌یه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی به كرێی بدات و سوودی ماددی ببینێت، ئێستا دێت ده‌یكاته ڕێستورانت، دیسان به لایه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو بزنسه‌كه بۆ ئه‌و جێی بایه‌خه، كه به داخه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و بزنسه‌ی له كوردستان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانین و بنه‌مایه دروست بووه، واتا شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی فه‌یك، به هه‌مان شێوه له فیلم و زنجیره دراماكان وه‌ك پێشتر سه‌رنجمان خسته سه‌ر كه به جۆرێك له جۆره‌كان تابیر له ئه‌رستۆكراتی یان بۆرژوازی ده‌كات، هه‌مان شته، كه هیچ كام له‌م چینانه باكگراوندی ڕۆشنبیری و مه‌عریفی كۆمه‌ڵایه‌تییان نییه. لێره‌دا بازادن و پچڕانێكی گه‌وره ده‌بینین، چونكه ئێمه نه‌مانتوانیوه پێ به پێ و هه‌نگاو به هه‌نگاو قۆناغه‌كان ببڕین، ئه‌مه‌یشه وایكردووه كه نه‌توانین و نه‌زانین منداڵه‌كانمان چۆن و به چ ڕێگه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكه‌ین، ئه‌مه‌یش نیشانی ده‌دات كه ئێمه له دۆخی سهرگهردانیداین، له سۆشیال میدیا وێنایه‌كی زۆر ناحه‌قیقی ده‌بینرێت، بۆ نموونه كه‌س هه‌یه بازرگانی به وێنه‌یه‌كی باوكه نه‌خۆشه‌كه‌ی یان منداڵه دهردهدارهكهی ده‌كات! ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه، زه‌رووره كه ئێمه وا بكه‌ین جهمالهكانی ناو فیلمه‌كه زیاد بكه‌ین و هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كهریمهكان بده‌ین،
ـ لە فیلمەکەتدا تێکەڵاوییەکت دروست کردووە لە نێو دانیشتوان و شێوەزارەکانیان، کە ئەمە بۆ کەسێکى بیانى ڕەنگە کێشە نەبێت بەڵام لە کوردستان ڕەنگە ڕەخنەى ئەوە بگرێت چۆنە کەسێکى شێوەزار جیاواز لەو جێگەیەى جێگەى بووەتەوە؟
شەوکەت ئەمین کورکی: به‌نده له ڕاستیدا له باشووری كوردستان چوار فیلمم ساز كردووه، ئه‌ویش له شاره جیاوازه‌كان بۆ نموونه له هه‌ولێر، كه‌ركووك، دهۆك و سلێمانی، واته جوگرافیا به لای منه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌ی نوێیه، كه كوێیه؟ قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوومه له خێزان و ماڵباتێك كه‌سه‌كان به چه‌ند زاراوه‌ی جیا بئاخفن، به‌ڵام ئه‌مه واقیعه و له كوردستاندا هه‌یه، هاوكات سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ر لای من پێوه‌ر نییه ئه‌م ئه‌كته‌ره به چ زاراوه‌یه‌ك قسه ده‌كات، به‌ڵام پێوه‌ره وه‌ك پێویست ڕۆڵ بگێڕێت. به گشتی به‌نده له فیلمه‌كانی بیر له خه‌ڵكی كورد ده‌كه‌مه‌وه، به لامه‌وه گرنگ نییه به چ زاراوه‌یه‌ك قسه ده‌كات، چونكه من پێش ئه‌وه‌ی فیلم بۆ بیانییه‌كان دروست بكه‌م، بۆ كورد دروستی ده‌كه‌م و هەستی ئه‌وان له به‌ر چاو ده‌گرم، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش ناچار ده‌بین ئه‌كته‌رێك ڕۆڵ ببینێت كه دیالێكتی له كورد جیاوازه، له به‌ر ئه‌وه به‌شی هونه‌رییه‌كه ناكه‌مه قوربانی ئه‌وه‌ی به‌س ئهكسێنتهكه دروست ببێت، بۆ نموونه هه‌مووی به هه‌ولێری قسه بكات، گۆڤار ئه‌نوه‌ر له هه‌ولێر و شوان عهتووفم له سلێمانی برده فیلمه‌كه‌ی كه‌ركووك.