جەلال شاکر: هونەر نەبووە خونچەگوڵێکی بۆنخۆش بۆ تەواوی ژیانم

هونەرمەندی ژەنیار (جەلال شاکر)، تەمەنی خۆی پێشکەشی موزیک و گۆرانی کوردیی کرد، لە ناوەڕاستی هەشتاکان وەک ژەنیارێکی توانا بە سازەکەی دەستی دەرکەوت و دوای نزیکەی ٤٠ ساڵ تێکەڵ بوون لەگەڵ هونەر، پێی وایە موزیک خۆراکی ژیانە، بەڵام نەیتوانیوە ببێتە خونچەگوڵێکی بۆنخۆش بۆ تەواوی ژیانی.

(جەلال شاکر)، لە تەمەنی هونەری خۆی دا، لەگەڵ چەندین گەورە هونەرمەندی وەک (کازم ساهیر، زیاد ئەسعەد، ئیبراهیم تاتڵیساس) هونەرمەندانی دیکەدا موزیکی ژەنیوە، هەمیشەش بەردەوام بووە لە دانانی ئاوازی جوان بۆ هونەرمەندان.
هاوکات چەندین خولی موزیکی بۆ ئارەزوومەندانی ساز کردووەتەوە، جگە لە ئامادەکردنی تابلۆ بۆ تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر و بەشدابوون لە کۆنسێرتە نێوخۆییەکاندا و ئامادەکردنی چەند پارچە موزیکێک و بڵاوکردەوەی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ.
جەلال شاکر، دەردەدڵەکانی بە ژەنینی سازەکەی دەردەخات و هەمووکات عەوداڵی داهێنانە لە موزیکدا و ئەوەش ناشارێتەوە، کە موزیک نەیتوانی ببێتە گوڵێکی بۆنخۆش بۆ تەواوی ژیانی و دووپاتکردنەوەی ئەو دێڕە شیعرییە، کە دەڵێت: هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە و ژینی تاڵە.

ھەواڵی زیاتر