نامیلکەیەکی تایبەت بە یادی 35 ساڵەی کۆچی دوایی کاک ئیدریس ی هەمیشە لەیاد

حەمە ئەحمەد جاف ـ هەولێر

(ئیدریس دەریای دڵ بە پەرۆش) نامیلکەیەکی تایبەتە بە یادی (35ساڵەی کۆچی دوایی شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی) کە لەلایەن هەیئەی گشتیی ڕێکخستنی پێشمەرگە ئامادەکراوە و، بەدیزاینێکی جوان و قەشەنگ چاپ و بڵاوکراوەتەوە و لەو ماوەیەدا کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

شایانی باسە ئەم نامیلکەیە، لەگەڵ پێشەکیەکی هەیئەی گشتیدا چەندین شیعرو پەخشانەشیعریی تایبەت بەو یادەی لە خۆ گرتووە کە لە کۆڕە شیعرێکی ئەو یادەدا لە هاوینەهەواری پیرمام خوێنرانەوە و لەو نامیلکەیەدا بڵاو کراونەتەوە، لەوانە شیعری شاعیران: قادر قەچاخ، حەسەنی دانشفەڕ، حەمەئەحمەد جاف، حەسەن نووری، برهان زێباری، ئیدریس عەلی، فریاد بارزانی، حوسێن دەحلێنەوی، دڵشاد میراودەلی، زیرەک سابیر و، عەبدولقادر نۆرمانی.
شایانی باسە، ئەو نامیلکەیە زنجیرەی (1)ی هەیئەی گشتیی ڕێکخستنی پێشمەرگەیە بە تیراژی (1000) دانە و دەرهێنانی هونەریی (تەحسین جەلال)ـە و لە چاپخانەی (خانی) لە دهۆک چاپ کراوە.

ھەواڵی زیاتر