پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بڕیارێكی جە‌ریئانە‌

هاودەنگ فاروق

پڕۆژەی بیستهەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیانی هەژار و بێلانە، پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی و هەنگاوێكی مێژووییە. سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیە، وەک دیاری و یادگارییەکی هەرە جوان لە بیر و هەستی خەڵكی كوردستاندا دەمێنێتەوە و، شانازییەكی سەربەرزانەیشە بۆ کار و پڕۆژە و سەرکەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان. لەوەش گرنگتر ئەوەیە، کە خانوەکان لە سەر بنەمای وردبینییەکی ڕاست و دروست، بدرێنە خەڵکی مستەحەق و کرێچی و دەستکورت و بە هیچ شێوەیەک مەجالی واسیتەکاری و
دستبردنی کەسانی هەلپەرست و کۆمپانیا و مەکاتبی عەقارات و کڕین و فرۆشتنی تێ نەکەوێت.
بۆ ئەوەی خانووەکان بدرێ بەوانەی مســـتەحەق و شیاون، پێویستە لیستی خەڵکی کرێچی لە ئاسایشی گەڕەکەکان وەربگیرێ، نەک تەنیا لە ســـەندیکای کرێچییەکان. چونکە خەڵکێکی زۆر ناویان لە سەندیکا تۆمار نەکردووە و خەڵکانێکیش کە پێشـــتر لەوێ ناویان نووســـیوە، دواتر توانیویانە خانوو بکڕن. بەڵام ئاسایشی گەڕەکەکان لیستی باوەڕپێکراوی خەڵکی نیشتەجێی گەڕەکی خۆیانیان لایە.
گرنگـــە لەم ڕووەوە ســـوود لـــە ئەزموونی وڵاتان وەربگیرێـــت، كە بە چ پلانێك كۆتایییان بەكێشـــەی نیشـــتەجێبوون هێنا. ئەم هەنگاوە مادەم مۆدیلێكی جەریئانەیە بۆ دەســـتبردن بۆ كێشـــە جیدییەكانی هاووڵاتی، پێویســـتە میكانیزمەكانی دابەشكردنی تا ڕادەی سەدلەسەد بە گوێرەی ستاندارد و ئەزموونە جیهانییەكان بێت؛ ئەورووپا و چین و ئیمارات ئەزموونێكی سەركەوتوویان هەیە. دەكرێت دیراسەی وردی لەسەر بكرێت و، بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی كرێچێتی و هاووڵاتیی بێلانە و بێجێ و ڕێ.
دوا تێبینیم لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە: حكوومەت ڕووماڵی خێزانە بێدرامەتەكانی هەموو شارەكان بكات. دوایی بەگوێرەی ڕێژەی خێزانەكان یەكەكان دابەش بكات بەســـەر شـــارەكاندا. پڕۆژەی خزمەتگوزارییش بـــۆ ئەو یەكانە دابین بكرێت. هاوكات بە گوێرەی خاڵیش یەكەكان بەســـەر خێزانەكاندا دابەش بكرێت. خاڵەكانیـــش بە گوێرەی ســـتانداردێكی یەكگرتـــوو دیاری بكرێن، وەک ژمارەی ســـەری خێزان، داهاتی هاودەنگ فاروق مانگانە، هەبوونی ئۆتۆمبێل.