رووداوێکی هاتووچۆ مردنی دوو کەسی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 04ـی 06ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی زیوە بۆ مێرداڤیا دوو کەس گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی ئاکرێ رایگەیاند: لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی زیوە بۆ مێرداڤیا لە سنووری ناحییە دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ دوو برا گیانیان لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند: هەردوو قوربانییەکە خێزاندارن و خەڵکی گوندی باشمش بووینە.

تەندروستی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش دا کە قوربانییان چوونەتە ڕەز و باغی خۆیان، هەر بۆیە سەردانی ناوچەکەیان کردووە. 

ھەواڵی زیاتر