(گه‌ڕان به‌دوای دادپه‌روه‌ری) لە پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکایه‌ 

پەڕتووکی (گەڕان بە دوای دادپەروەری)، لە نوویسنی تێکۆشەری دێرین، حاجی میرخان دۆڵەمەرییه‌، لەلایەن رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، بە فەرمیی پێشکەش بە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا کرا.

په‌رتووكه‌كه نزیك به‌ 700 لاپه‌ڕه‌یه‌ و له‌ قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی و له‌ دوو به‌رگدا، ساڵی 2021 چاپ کراوە و بڵاو بووەته‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ سپاردنی 882ـی ساڵی 2020ـی پێ دراوه‌. ئه‌م به‌رهه‌مه‌‌ له‌لایه‌ن نه‌ریمان تاڵیب ئاماده‌ كراوه‌، محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم کاری پێداچوونەوەی بۆ کردووە و هەروەها لوقمان ڕە‌شیدی كاری گرافیک و دیزاینی بۆ كردووه‌.

لە ئێستاوە (گەران بە دوای دادپەروەری) وەکو سەرچاوەیەک بۆ خوێنەران و لێکۆڵەرانی کورد و بیانی لە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەستە.

ھەواڵی زیاتر