مزره سێ‌و به ڕه‌مزی له‌شساغی و گه‌نجیه‌تی ناسراوه کۆمه‌ڵێک سوودی گرنگ و به‌که‌ڵکی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ وێنه‌ی زۆربه‌ی سه‌وزه و میوه به‌هاریه‌کان که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
١- یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ئه‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌وی.
٢- خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
٣- خۆپاراستن له به‌ردی زراو و که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان.
٤- خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
٥- پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک.
٦- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره.
٧- به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
٨- یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان.
٩- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو.
١٠- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
١١- چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ و خۆپاراستن له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی.
١٢- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین.
١٣- ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی.