دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی سارباژێڕ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 3کەس گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی شارباژێڕ، تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کرۆلا و مازدا) ڕووی دا و بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەست دا.
ڕاشیگەیاند: هۆکاری ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کرۆلاکە بوو، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ و نەمانی برێک وەردەگەڕێت و دەپەڕێتەوە بۆ ئەوبەری شەقامەکە و خۆی بە سەقفی ئۆتۆمبێلی مازداکەدا دەکێشێت، دواتر دەکەوێتە ناو پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانییەوە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە شوفێر و دوو سەرنشینی ناو ئۆتۆمبیلی مازداکە گیانیان لەدەست دا.