هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای شوێنه‌وار ده‌ستگیران 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەید سادق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەکانمان سەبارەت بە سێ تۆمەتبار کە لە گوندی سەراوی سەر بەقەزای سەیدسادق  خەریکی گەڕان و پشکنین بوون بەمەبەستی دۆزینەوە و بردنی شوێنەوار، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدصادق و بنکەی پۆلیسی حەسار دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.

ڕاشیگەیاند: توانرا هەر سێ تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک و ئامێر و کەرەستە و کەلوپەلەکان کە بە تۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سەیدسادق ئاماژەی بەوەش دا کە هەر سێ تۆمەتبار (ئ. ح. س) لەدایکبووی 1985، (ئـ. ع. ئـ)    لەدایکبووی 1981 و (ک. ح. ف) لەدایکبووی  1989 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.