پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سلێمانی.. ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت کەوتەوە 

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە گواسترانەوە.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو چوارشەممە 1ـی 6ـی 2022  ئاگر لە نەخۆشخانەی (ڕۆیال)ـی تایبەت لە شاری سلێمانی کەوتەوە.

لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدە لە سەربانی نەخۆشخانەکە ڕوویدا.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش ئاشکرای کرد کە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە گواسترانەوە.