- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای پاڵه‌وانی ئه‌مریكای باشوور و ئیتاڵیای پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا له كاتژمێر 09:45 خوله‌كی شه‌و رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
- رۆمیرۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا: ئێمه خاوه‌نی لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانین، بۆیه هه‌میشه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان به‌ربژێرین.
- ئه‌نخێل دی ماریا: دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر به فه‌رمی وازهێنانی خۆم له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راده‌گه‌یه‌نم.
- كارڵۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: یاریكردن به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول زۆر له یاریكردن به‌رامبه‌ر مان سیتی، پاریس و چێڵسی ئاسانتر بوو.
- یانه‌ی تۆتێنهام به فه‌رمی له‌گه‌ڵ پێرسیچی یاریزانی كرواتی یانه‌یه ئینته‌ر میلان گه‌یشته رێككه‌وتن.
- یانه‌ی ئیستقلال ته‌هران به سه‌ركردایه‌تی كاپتنه كورده‌كه‌ی وریا غه‌فووری جامی خولی نایابی ئێرانیان به‌ده‌ستهێنا.
- رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا: یانه‌ی ئینته‌ر میلان بۆ ته‌نیا یه‌ك وه‌رز به به‌های 15 ملیۆن یۆرۆ رۆمیلۆ لۆكاكۆ له چێڵسییه‌وه ده‌گوازێته‌وه، مه‌رجێكیشی تێدایه ئینته‌ر ده‌توانێت به 50 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و هێرشبه‌ره به‌لجیكیه بكڕێته‌وه.
- لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا: ریال مه‌درید باشترین یانه نه‌بوو، كه‌چی له هه‌مووانی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، بۆیه مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی ده‌بنه پاڵه‌وان باشترین بن.
- لیۆنێل مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان: ئێمه تیپێكی زۆر باشمان هه‌بوو، هیچ كێشه‌یه‌كمان له ژووری جلگۆڕین نه‌بوو، په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌بوو، به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یارییه‌كی باشمان كرد، به‌ڵام له ناكاو ریال مه‌درید گۆڵێكی كرد و هه‌موو شتێكی گۆڕی.
- لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا: رۆیشتنم له یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌وره‌ترین شۆك بوو، هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵم، ته‌نانه‌ت یه‌كه‌م رۆژ كاتێك گه‌یشتینه پاریس منداڵه‌كانم ده‌گریان، چونكه هه‌رگیز رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه ناخۆش و جیاوازه نه‌بووبوونه‌وه، ئێستاش له پاریس دڵخۆشم و بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌رده‌كه‌وین.
- لیۆنێل مێسی: به‌بێ هیچ گوومان و دوودڵییه‌ك كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره.
- لیۆنێل مێسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵتان راشكاوبم، له دوای مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر زه‌حمه‌ته بتوانم به‌شداریی هیچ مۆندیالێكی دیكه بكه‌م.
- ڤاڵڤێردی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید: چاودێریكردنی منداڵه‌كه‌م زۆر قورستره له چاودێریكردنی رۆبێرتسۆنی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول.
- خه‌لدون موباره‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی: یانه‌كه‌مان بۆ وه‌رزی داهاتوو ته‌نیا دوو گرێبه‌ستی كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه گرێبه‌ستی دیكه‌ی زیاتریش ده‌كه‌ین.
- رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا: له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ له راهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمان، زینه‌دین زێدان و تیاگۆ مۆتا نزیكترین به‌ربژێرن بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه پاریسییه‌كه.
- پیپی مۆراتا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌ڵێت: ئێمه پاوڵۆ دیبالامان هه‌ڵبژاردووه، هیوادارم ئه‌ویش ئێمه هه‌ڵبژێرێت.
- سۆن هیۆنگ مین هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام و هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور: به بڕوای من نێیمار باشترین یاریزانی جیهانه، منیش زۆر هه‌وڵده‌ده‌م و به قورسی كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببمه باشترین یاریزانی جیهان.