رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
سه‌ڵاح و موحریز له پێكهاته‌ی نموونه‌یی چامپیۆنس لیگدا نین
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپی، دوێنێ سێشه‌ممه پیكهاته‌ی نموونه‌یی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگی ڕاگه‌یاند، تێیدا ناوی هه‌ردوو یاریزان محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ڕیاز موحریزی تێدا نه‌بوو.
له پێگه‌ی فه‌رمیی چامپیۆنس لیگ له تویته‌ر، راگه‌یاندرا، كه لیژنه‌ی هونه‌ریی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپی، تیمی نموونه‌یی وه‌رزی 2021 – 2022ـی چامپیۆنس لیگی هه‌ڵبژاردووه.
له بژارده‌كانی یوفادا، هه‌ریه‌ك له یاریزانان محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ریاز موحڕیزی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، له پێكهاته نموونهییهكهدا نه‌بوون.
پێكهاته‌كه‌ش به‌م جۆره بوو:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا له ریاڵ مه‌درید
به‌رگریكاران: ئه‌لێكسه‌نده‌ر ئاڕنۆڵد له لیڤه‌رپوول، ئهنتیۆنیۆ رۆدڕیگۆ له چێڵسی، ڤێرجیل ڤان دایك له لیڤه‌رپوول، ئه‌ندرێ ڕۆبێرتسۆن له لیڤه‌رپوول.
له هێڵی ناوه‌ڕاست: فابیینیۆ له لیڤه‌رپوول، لۆكا مۆدریچ له ریاڵ مه‌درید، كیڤن دی بڕۆین له مانچسته‌ر سیتی.
هێڵی هێرشبردن: كیلیان ئمباپێ له پاریس سان جێرمان، كه‌ریم بنزیما له ریاڵ مه‌درید، ڤینسیۆس جۆنیۆر له ریاڵ مه‌درید.
بایرن میونشن وه‌ڵامی لێدوانێكی لیڤاندۆڤسكی دایه‌وه
ئۆلیڤه‌ر كان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن، وه‌ڵامی لێدوانێكی لیڤاندۆڤسكی له‌باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه له‌و یانه‌یه ده‌داته‌وه.
بۆندی ئه‌و یاریزانه له هاوینی ساڵی 2023 كۆتایی پێ دێ، بۆیه پێش چه‌ند رۆژێك ڕایگه‌یاند، كه ئاره‌زووی له‌وه‌یه یانه‌كه‌ی جێ بێڵێ و چه‌ند جاریش دیكه‌ش هه‌مان ڕای داوه، زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌كانیش باسیان له‌وه كردووه، كه ئه‌و یاریزانه پۆڵه‌ندییه ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی دادێ له ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا بێ.
ئۆلیڤه‌ر كان، له لێدوانێكدا كه رۆژنامه‌ی مۆدۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌لێ: ناتوانم بڵێم بۆچی لیڤاندۆڤسكی ئه‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ قسه‌كردن و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی، لێدوانی وا ئاشكرا، له ڕێگه‌یه‌وه ناتوانی بچیته هیچ شوێنێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پێویسته لیڤاندۆڤسكی بزانێ له بایرن چی به‌ده‌ست هێنا، دووجار لێره بووه باشترین یاریزانی جیهان.
پێشتر لیڤاندۆڤسكی رایگه‌یاندبوو: ماوه‌ی یاریكردنم له بایرن میونشن كۆتایی هات، نامه‌وێ هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ مانه‌وه له‌م یانه‌یه‌وه بمێنێ.
گوتیشی: پێم وایه ئه‌وان نایانه‌وێ وه‌رزی دادێ له‌گه‌ڵیاندا بم، چونكه ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، بۆیه نامه‌وێ له ئێسته‌وه له‌م یانه‌یه بمێنم، گواستنه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره.