نوری بریمۆ: وا بڕوات لە سایەی پەکەکەوە شتێک نامێنێت بەناوی کوردستانی رۆژئاوا

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، رایگەیاند، خەریکە شتێک نامێنێت بەناوی رۆژئاوای کوردستان، ئەوەش ھەموو ھۆکارەکەی پەکەکەیە، منداڵی خەڵک بە زۆری دەباتە سەربازی، خەڵک بە کوشتن دەدات، بێ ئەوەی بتوانێت ئەمن و ئەمان بۆ خەڵکی رۆژئاوا دابین بکات، ئەوەش وای کردووە کە رۆژانە خەڵکی ئەو بەشە ئاوارە و دەربەدەر بن، کە ئێستا ٢٥٨ ھەزار پەنابەری رۆژئاوا لە ھەرێمی کوردستان ھەن.

نوری بریمۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، بۆ ھەولێ، گوتی:” زیاتر لە ١١ ساڵ دەبێت رۆژبەرۆژ رەوشی رۆژئاوای کوردستان تێک دەچێت، ئەوەش ھەموو ھۆکارەکەی پەکەکەیە، کە رۆژانە کێشە بۆ خەڵک دروست دەکەن، بە دکتاتۆری کار دەکات، منداڵی خەڵک بە زۆری دەباتە سەربازی، خەڵک بە کوشتن دەدات بێ ئەوەی بتوانێت ئەمن و ئارامی بۆ خەڵکی رۆژئاوا دابین بکات.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، دەشڵێ:” پەیەدە خەڵک ھاندەدات بۆ ئەوەی بچنە سەر سنووری تورکیا و وێنەی ئۆجەڵان بەرز بکەنەوە و داوای ئازادکردنی بکەن، ئەوەش وای کردووە نەک تورکیا تەنھا ھەرەشە بکات، بەڵکو بەردەوام ھێرش بکات، ئەو شوێنانەی کە لە رۆژئاوا کوردی تێدا ماوە، مەترسی لەسەر ھەیە بەتایبەتی کۆبانێ و تلتەمر، وەکو عەفرین دەستی بەسەردا بگیرێت و یەک کوردی لێ نەمێنێت، ئەوەش ھەموو ھۆکارەکەی پەکەکەیە کە گوێ بۆ ھیچ کەس و لایەنێک ناگرێت، بۆیە ئەگەر وا بڕوات شتێک نامێنێت بەناوی کوردستانی رۆژئاوا.
نوری بریمۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، ئاشکراشی کرد:” خەڵکی رۆژئاوا زۆربەیان ئاوارە و دەربەدەر بوونە، ئەوەش ھەموو ھۆکارەکەی پەکەکەیە، داوایان لێ دەکەین گوێ بە گەفەکانی پەکەکە نەدەن و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ نەھێڵن، کە ئێستا لەبەر پەکەکە ٢٥٧ ھەزار و ٩٧٤ پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێمی کوردستان دەژین، لەو ژمارەیە ٦٣%یان لەنێو شارەکان و ٣٧%یشیان لەنێو کەمپەکاندا دەژین، ئەوانە پەنابەر نین، بەڵکو ئەوانە لەوڵاتی خۆیان دەژین، رۆژانە کاری خۆیان دەکەن، ھەرێمی کوردستان وەکو ھاووڵاتی ئێرە دەستی ھاوکاری بۆ درێژ دەکات، بەڵام ئێمە حەز ناکەین خەڵکی ئێمە لەبەر پەکەکە ئاوارە و دەربەدەر بن و رۆژئاوا بۆ ئەوان چۆڵ بکەن”.
بە گوێرەی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەنێو پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و ھاتووە، ٩٣%ی پەنابەران پشت بە کاری کاتی دەبەستن و ئەو پەنابەرانەی لەنێو کەمپەکاندا دەژین، داھاتی کەمتریان لە پەنابەرانی دەرەوەی کەمپەکان ھەیە، داھاتی مانگانەی ئەو پەنابەرانەی لەنێو کەمپەکاندا دەژین تێکڕا ٢٥٨ ھەزار دینارە و داھاتی مانگانەی ئەوانەی لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین تێکڕا ٤٣٦ ھەزار دیناری عێراقییە، بەگوێرەی راپۆرتەکە، بۆ ساڵی ٢٠٢١ تەنیا ١٤%ی پەنابەرانی نێو کەمپەکان و ٤٣%ی ئەو پەنابەرانەی لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، خۆراکی پێویستیان دەستکەوتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ رێژەکە ٣٦% بە ٧٤% بووە.

ھەواڵی زیاتر