دانا له‌تیف
توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە لە تەواوی رۆڵەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی مرۆڤ هیچ نەتەوە و میللەتێک نادۆزرێتەوە کە کولتوورەکەی جێگیر و تۆکمە و نەگۆڕدراو بێت، بەڵکو کولتوورەکەیان تووشی گۆڕان بۆتەوە لە کاتێکدا ئاست و قەبارەی ئەو گۆڕانکارییانە لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر جیاوازە. لەو ژیانە سەرەتایی و ساکارەی مرۆڤ هەیبووە، پرۆسەی گۆڕانیی کولتوورییش زۆر بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە زەمینە و بوارەکانی گۆڕانی خێرا و لەناکاو لەئارادا نییە.
دوای بەپیشەسازیبوونی کۆمەڵگای مۆدێرنی خۆرئاوایی لە سەدەی هەژدە و نۆزدە، کۆمەڵێک وەرچەرخانیش لە جیهان هاتەکایەوە کە گرینگ‌ترینیان دەستگەیشتنی مرۆڤ بوو بە ئامرازە گەیاندنییە گشتییەکان. ئەو ئامرازانە بە ئاسانی زەمینەی ئالوگۆڕی کو‌لتووریی لە نێو کۆمەڵگا مرۆییەکان دەستوبور دەکەن. تەکنەلۆژیای مۆدێرن کۆمەڵێ کو‌لتووریی تایبەت بەخۆی هەیە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو دێنە نێو کۆمەڵگا مرۆییە پێشنەکەوتوو و سادەکان و گۆڕان و وەرچەرخانی کو‌لتووریی لە نێو تاک و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان دێنێتە کایەوە.
جۆره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی:
یه‌كه‌م) گۆڕانی بازنه‌یی:
لایه‌نگرانی ئه‌و جۆره گۆڕانه پێیان وایه كه مرۆڤ هه‌ر له‌و كاته‌ی له دایك ده‌بێت هێدی هێدی گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات، واته به‌ره‌و هه‌رزه‌كاری، پێگه‌یشتن و كامڵبوون، پاشانیش پیربوون و مردن و كۆمه‌ڵگه‌ش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ سه‌ره‌تای بازنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌مدیس به قۆناغی بازنه‌یی تێپه‌ر ده‌بێت.
دووه‌م) گۆڕان له‌سه‌ر هێڵێكی ڕاست:
ئه‌م جۆره‌ی گۆڕانیش به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانرێ بۆ دوو شێوه دابه‌ش بكرێت، واته به دوو شێوه ڕووده‌دات و پێشتر به كورتی جه‌ختمان له‌سه‌ر كرده‌وه. 1) گۆڕانی پاشه‌وپاشه (Downward): لایه‌نگیرانی ئه‌م ڕه‌وته گۆڕان و دواكه‌وتن پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، واته ئه‌م جۆره‌ی گۆڕان ئه‌شێ له سه‌روه‌ختی ڕوودانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ ته‌كانێك به كۆمه‌ڵگه و كایه‌كانی نه‌دات و هه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه یان ئه‌سڵه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و دواوه بباته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆر ده‌گمه‌ن شتی وا ڕووبدات كه گۆڕانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و دوا به‌رێت، ته‌نها جاری وا هه‌یه لێكه‌وت و ده‌ره‌نجامی نیگه‌تیڤی ده‌بێت كه ئه‌ویش پتر به هۆی ناڕێكی و ناسیسته‌می گۆڕانه‌كه‌یه‌وه و به چه‌ند ڕێباز و ڕێنماییه‌ك ئه‌توانرێ ئه‌و كێماسی و كێشه‌یش چاره‌سه‌ر بكرێت. 2) گۆڕانی پێشكه‌وتنه، لایه‌نگیری ئه‌م ڕه‌وته‌ش گۆڕان و پێشكه‌وتن پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌م ڕه‌وته‌ی تری گۆڕان ڕێك پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وته‌كه‌ی پێشووتره و پێیان وایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ره‌و پێش بچێت پێویسته گۆڕان تیا ڕووبدات و كایه‌كانی به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی باو برۆن و ته‌كان به بیر و بۆچوونی خۆی بدات.
سێیه‌م/ گۆڕانی له‌ناكاو (sudden):-
ئه‌م جۆره گۆڕانه زۆرجار به گۆڕانی شۆرش ناوده‌بڕێت، ئه‌و گۆڕانه به شێوه‌یه‌كی له ناكاو ڕووده‌دات، به بێ ئه‌وه‌ی شوناسی خۆی دیاری بكات، و له‌سه‌ر ئاسته سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وشۆرشدا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه و كۆمه‌ڵێ ئه‌نجامی نه‌رێنی و ئه‌رێنی هه‌یه و زۆربه‌ی كاتیش ئه‌نجامه‌كه‌ش وه‌ستاوه‌ته سه‌ر پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كاریگه‌ریان له نه‌شونماكردن و دروستبووندا، چونكه هه‌ر كاتێ كه گۆڕانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ئابووری … هتد ڕووده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ناكاویش بێت و ئاماده‌سازی بۆ نه‌كرابێت، ئه‌وا ئه‌شێ ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و گۆڕانه به ئاسانی په‌سه‌ند نه‌كرێت و ببێته هۆی كێشه و كێماسی.
چواره‌م) گۆڕانی به‌رچاو یان ناسه‌قامگیر:
ئه‌و چه‌شنه‌ی گۆڕان شێوه‌ی جوڵه و به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه له خۆده‌گرێت. پتر به‌و مانایه دێت كه ئه‌و گۆڕانه له یه‌ك ئاست و سنوری دیاریكراو ڕاناوه‌ستێت و خۆی ده‌خزێنێته نێو ته‌واوی پنته‌كانه‌وه و به‌رده‌وام له جوڵه و بزاوتدایه‌و توشی چه‌ندان هه‌وراز و نشێوی زۆر ده‌بێته‌وه، و به پێی قۆناغه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ئاسته‌نگی دێته پێش یان هان ده‌درێت.
هۆكاره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی:
گرنگترین هۆكاره‌كانیش ئه‌م چه‌ند هۆكاره‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م) هۆكاری جوگرافیی:
له ڕاستیدا ژینگه و بواره‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه هه‌لومه‌رجی گۆڕان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌خولقێنن، بۆ نموونه به‌رزبونه‌وه یان نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما گۆڕانێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵگه ئه‌خولقێنێت و پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌بات، و كه‌شێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز دێنێته پێشه‌وه كه ئه‌شێ بۆ خڕبوونه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی جڤاتێك پێویست به كۆمه‌ڵێ پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تر بكات.
دووه‌م) هۆكاری ته‌كنه‌لۆژیی:
به شێوه‌یه‌گی گشتی ئه‌توانین داهێنراوه پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانی قوڵ له نێو كۆمه‌ڵگادا بزانین، چونكه به‌به‌رده‌وامی به هاتن و هێنانی كه‌ره‌سته‌یه‌كی ته‌كه‌نه‌لۆژی له هه‌ر بوارێك و له هه‌ر كایه‌یه‌ك بێت دونیایه‌ك گۆڕانی قوڵ له ڕه‌فتار و كولتوور و به‌رێوه‌به‌رێتی و لایه‌نی كاریگه‌ری ئه‌و ده‌زگایه ڕوو ئه‌دات.
سێیه‌م) هۆكاره دانیشتوانییه‌كان (population):
ئه‌م هۆكاره‌ش یه‌ك له هۆكاره گرنگه‌كانه و گوزارشته له كه‌مبوون و زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتوان، زیادبوونی دانیشتوان هۆكارێكه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و دیاركه‌وتنی هه‌ندێ گۆڕان له پانتایه‌كانی كۆمه‌ڵگه، و له هه‌مان كاتیش‌دا نزمبونه‌وه‌ی دانیشتوان ڕێژه و ئاستی گۆڕان چه‌قده‌به‌ستێت.
چواره‌م) هۆكاره ڕۆشنبیرییه‌كان:
له ڕاستیدا ڕه‌هه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان به هۆی بڵاوبونه‌وه‌وه ده‌ستاوده‌ست ده‌كات، و گۆڕانی زیاتر و به‌رفراوانتری تیا سه‌رهه‌ڵده‌دات، په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری به شێوه‌یه‌كی فراوان كار له ڕوودانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، و ده‌رچوون و نووسینی كتێب و گه‌شه‌دان به ڕۆژنامه و كتێب هۆكارێكن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگادا.
پێنجه‌م) فاكته‌ری ئابووری:
په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و هه‌یه له نێوان (لایه‌نی ئابووری و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی)، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌شه له كه‌رتی (كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، خزمه‌تگوزاری) و پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ڕووده‌دات و ئاستی (پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) دیاری ده‌كات له‌ناو نه‌ته‌وه‌دا.
شه‌شه‌م) فاكته‌ری دیمۆگرافی:
مه‌به‌ست له‌م هۆكاره شوێنه‌واری په‌یوه‌ندیدار به دۆخی دانیشتوانی خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام كۆی خه‌ڵك جیاوازه له خه‌ڵكێكی تر له ڕووی قه‌باره و چڕی و ڕێژه‌ی له‌دایك بوون و زیادبوون و كه‌مبوونی مردن و كۆچی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و هه‌ره‌می دانیشتوانی، (دابه‌شكاری جیاوازی دانیشتوان له‌ڕووی ڕه‌گه‌زی پیاوان و ئافره‌تان و ته‌مه‌نی گه‌وره‌كان و بچووكه‌كان)، هه‌روه‌ها له كوردستان دابه‌شكاری دانیشتوانی زۆر نارێك و پێكه.
تیۆره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سێ تیۆری سه‌ره‌كی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه له خواره‌وه به كورتی تیشكیان ده‌خه‌ینه سه‌ر:
تیۆری تاك هۆكاری
تیۆری په‌ره‌سه‌ندن
تیۆری بازنه‌یی
تیۆری تاكهۆكاری چییه؟
تیۆری تاكهۆكاری گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌و تیۆرانه دائه‌نرێت كه ته‌نها یه‌ك تیۆر بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دا‌نێت و ره‌چاوی كاریگه‌ری هۆكاره‌كانی تر ناكات له روودانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌تایبه‌ت كه‌سانێكی ولیام ئۆگبێرن خاوه‌نی تیۆری دواكه‌وتنی كولتووری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م تیۆره ده‌كاته‌وه.
تیۆری په‌ره‌سه‌ندنی چییه؟
ئه‌م تیۆره پێی وایه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته ئاڵۆزترین قۆناغی خۆیی، ئه‌مه‌ش له ته‌واوی روو و بونیاده‌كانی كۆمه‌ڵگا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
ئۆگۆست كۆنت و ماركس پتر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م تیۆره ده‌كرده‌وه و توانیان توكمه‌ی بكه‌ن.
تیۆری بازنه‌یی چییه؟
مه‌به‌ست له‌م تیۆره برییته له‌وه‌ی كه هه‌ر قۆناغێك به‌هۆی قۆناغه‌كه‌ی پیشتری خۆیه‌وه گه‌شه ده‌كات و ده‌چێته قۆناغه‌كه‌ی تر، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی دیاڵێكتیكی له‌نێوان هه‌موو قۆناغه‌كاندا هه‌یه، و دواجار گۆڕانه‌كه دێته‌وه سه‌ره‌تای خۆی. توینبی یه‌كێ له‌و كه‌سانه بوو كه به‌زۆری باسی له‌م جۆره تیۆره ده‌كرد و شارستانییه‌تی مرۆیی به‌و تیۆره لێك داوه‌ته‌وه و پێی وایه كه شارستانیه‌ت به‌هۆی گه‌شه‌كردن و له‌ناوچوونه‌وه دواتر دروست بۆته‌وه.