توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پێنجهەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستان ژیاون.
تەیفور محمەد پەیامنێری کوردستان24 لە چاوپێکەوتنێکی مەیدانی لەگەڵ پسپۆری شوێنەوارناسی ئاننا گۆمێز رایگەیاند: تیمێكی شوێنه‌وارناسی زانكۆی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا به هاوكاری تیمێكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران له ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری كاری كنه‌وپشكنین دەکەن.
شایەنی باسە کوردستان بەیەکێک لە ناوچە هەرە کۆنەکانی سەر رووی زەوی هەژمار دەکرێت، پڕیەتی لە شوێنەواری دێرین، ئەمجارەیان تیمێکی ئیسپانی شوێنەوارێکی دیکەیان لە سۆران دۆزیوتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر.
ناوچه شوێنه‌واریه‌كه ناوی بانه‌هێلكەیە و ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران و توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه مرۆڤ بەر له پێنج هه‌زار ساڵ له‌م شوێنه ژیاوه.
پرۆفیسۆر ئاننا گۆمێز، پسپۆری شوێنه‌وارناسی له زانكۆی به‌رشه‌لۆنه بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: “ئێمە سێ ساڵ لەمەوپێش کارکردنمان لەم ناوچەیە دەستپێکرد. بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانمان راگیران و شوێنەکەمان کردووەتە چەندین بەش و ئێستاکەش لە بەشی یەکەم و دووەمدا کار دەکەین.”
ناوبراو لەبارەی مێژووی شوێنەوارەکانەوە گوتی: “بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان ئەو شوێنەوارانە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوپێش. هەروەها شوێنی یەکەم گوندیشە لە ناوچەکەدا. لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە چوار شوێنمان دۆزیووەتەوە کە وەکو ماڵ لەو سەردەمەدا بەکارهاتووە. ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوە و پشکنینانە زۆر دڵخۆشمان دەکات و هیواداریشین لە کارەکانمان بەردەوام بین.”
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زیاتر له‌سێ هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واریه و زیاتر له هه‌زار ناوچه‌یان ده‌كه‌وێته سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بۆیه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانیی شوێنه‌واردا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزه و بووەته جێگای سه‌رنج و كاری ده‌یان تیمی پسپۆڕی بیانی له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتان.