لە‌ سلێمانی خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری بەسەر دا دێت 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/5/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاگادارى سه‌رجه‌م خاوه‌ن مۆلیده‌كانى ناو شارى سلێمانى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و پێویستبوونی كاره‌بای به‌رده‌وام، به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده‌كان ده‌گۆڕدرێت، ده‌بێت به‌ 24 كاتژمێرى، واته‌ هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ كار به‌ مۆلیده‌كانیان بكه‌ن و كاره‌با دابین بكه‌ن”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌، ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر