شاڕێگە‌

زکری مووسا

كاتی خۆی كـــە هیندییەكان ژمارەی (ســـفر)ـیان داهێنا كـــەس بڕوای نەدەكرد ئەم ژمارەیە كـــە بە مانای (هیچ) ـیشـــەوە دێت ئەوەندە كاریگەریی قووڵ لەسەر ماتماتیك و ژمێریـــاری و هەمـــوو ئـــەو ژماردنانە بنێـــت كە ژیانی مرۆڤـــی نوێی پێوە بەنـــدە. بەهۆی ســـفرەوە مەوداكان، ئەستێرەكان، پارە، دانیشتووان، بەرهەمەكان دێنە حساب كردن. ئێســـتا سفر بڕبڕەی پشـــتی دیجیتاڵ و كۆمپیۆتێر و جووڵەی كەشـــتی و فڕۆكە و مووشەك و تڕومبێلەكانە. چەند كەسمان لە گرنگیی ئەو ژمارەیە گەییشتووە؟ ئەگەر ســـفر لە ژیانماندا نەمێنێ چیی ڕوو دەدات؟ مســـڕییەكان لە ماتماتیك و هەندەســـە و نووســـین و خەت و كاغەزی پاپیروس بلیمەتی ناو مێژوو بوون. ئێستایشـــی لەگەڵ بێ بە دروســـتی نازاندرێ ئەهرامەكانیان چۆن دروســـت كرد. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر زانستیان نەبا نەیاندەتوانی ئەو شاكارانە بخوڵقێنن و شارستانییەتی مسر بخەنە سەر پێ. (یوهانس گوتنبێڕگ)ـی ئەڵمانی لە ســـەددەی پانزەهەمی زایینی ماشـــینی چاپی داهێنـــا. (جەیمز وات)ـی بڕیتانی لە ســـەددەی هەژدە ماشـــینی هەڵمی داهێنا. كۆمەڵگەی فیودالی و كشـــتوكاڵیی ئەو كاتـــی ئەوڕووپا كە دەرگیری پەتا و نەخۆشی و هەژاری و كێشەی زۆریی دانیشتوان بوو، لەم بڕوایەدا نەبوون كە ئەم كەرگە ئاسنانە (ماشینی هەڵم و چاپ) كاریگەریی ئەوتۆ لە ژیانیان دروست بكات. بەڵام زۆری پێ نەچوو كەشتی و لۆكۆمۆتیڤەكان بە هەڵم كەوتنە كار و پڕۆســـەی كۆلۆنیالیزم و دەوڵەمەندبوونی ڕۆژئاوا و پێشكەوتن بە خێرایی گەشەی سەند. ماشینی چاپ زانست و فەلسەفە و مەعریفەی بە هەموو ئەوڕووپادا بڵاو كردەوە. هەمـــوو قۆناغـــە گرنگەكانـــی ژیانـــی بەشـــەرییەت و وەرچەرخانەكان كەشـــفێكی زانســـتیی لە پشـــت بووە. عادەتـــەن ئەو ئیمپراتۆرییانە براوەی شـــەڕەكان بوون كە چەك و تەقەمەنی و ســـاز و بەرگی ســـەربازیی باشتریان هەبووبێـــت. ئەمەیـــش هەمووی بـــە زانســـتەوە دەكرا. مێژووی مـــرۆڤ پڕن لەو نموونانە. گەشـــەی زانســـت و بەرهەمـــە نایابەكانی زانایانی ئیســـامی یارمەتیدەر بوون موسڵمانان ئیســـپانیا بگرن و بگەنە دەروازەكانی ڤییەنا. (ســـێو)ـەكەی ئایزاك نیوتۆن، (تێلێسكۆپ)ـەكەی گالیلە و نیكـــۆلاس كۆپەرنیك، (تیۆری)ـیەكەی ئەنیشـــتاین، و (كوانتۆم)ـی ماكس پانك، تەكانێكی سەرســـووڕهێنەری بـــە شارســـتانییەتی ڕۆژئـــاوا دا كە لە مێـــژوودا وێنەی نەبوو. لەوەیش بترازێ دەســـتكەوتە گرانبەهاكانی زاناكان لە بـــواری پزیشـــكی ئیتر بـــۆ ماوەیەكـــی دوور و درێژ مرۆڤـــی لە پەتا ڕەشـــەكان و نەخۆشـــییە هەمەگیرەكان ڕزگار كـــرد. ئەمـــە جگـــە لـــەوەی لـــە بەرەی زانســـتە مرۆڤییەكانیش دابەشـــبوون و پێشكەوتنی ورد ڕووی دا. هێنانـــەوەی ئـــەو نموونانە بۆ ئـــەوە بوو كـــە تێبگەین ئەگەر شارســـتانییەتەكان لە بەرگی ئایدیۆلۆژییا و بابەتە ڕووكەشـــەكان ڕووت بكرێنەوە، دەســـتبەجێ جەســـتەی زانســـت دەدرەوشێتەوە. ئەگەر لە پشتەوەی سیستەمێكی تۆكمەی سیاســـی و ئیداری و كۆمەڵایەتی زانای گەوەری سیاســـی و دیمۆگرافی و بوروكراسی و دەوڵەتداری وەستا بن، ئەوە لە پشـــت ئەوانەیش زانســـت و زانایانی زانستی سرووشـــتی بە باڵایەكی بەرزترەوە وەســـتاون. ئەگەر لە پشـــتەوەی شۆڕشی فەڕەنســـا ۱۷۸۹ كەڵە پیاوانی وەك ڕۆســـۆ و ڤۆلتێر و مۆنتســـكیۆ وەستاون بە دڵنیاییەوە لە پشـــتەوەی ئەوانیش زانایان و پزیشكان و سرووشتناسان وەستاون. ئەوە زانست بوو چوارچێوەی پۆڵایینی سەددە تاریكەكانـــی ناوڕاســـتی ئەوڕووپای لە مانـــا بە تاڵ كرد. ئینجـــا كەڵە پیاوانـــی وەك دیكارت و كانـــت و هێگڵ و سەدانی تر توانیان قســـەیان هەبێ بۆ باشتركردنی ژیانی ئینســـان و ڕێكخســـتنی كۆمەڵگـــە و بنیاتنانی دەوڵەت.
ئەوان پشتئەســـتوور بوون بە هێزی لەبننەهاتووی زانست
و یاســـاكانی زانســـت كە بەدیهین و نیقـــاش هەڵناگرن. زانســـت ئاســـتی ژیانی هەمـــوو چینەكانـــی كۆمەڵگەی ئەوڕووپایی گـــۆڕی. جاران زۆربەی گەڕەكەكانی لەندەن و پاریس و شـــارە گەورە و بچووكەكانـــی ئەوڕووپا خەڵكی هـــەژار جمەی دەهات. خەڵك لەناو كۆڵانە كەڕوگرتووەكان لەگەڵ مشك و جرجەكان و برسیەتی و بێدادی چینایەتی و نەخۆشیدا دەستوپەنجەیان نەرم دەكرد. زانست یارمەتیی هەمووانی دا باشتر بژیین و دیتێكی ڕوونتر بۆ ژیان وەدەست بخەن. جوولەكەكان نموونەیەكی ترن كە لە سوودوەرگرتن لە زانســـتەوە توانیان سەروەری مســـۆگەر بكەن و وڵات بنیات بنێن و شـــەڕی عەرەبەكان بكەن و ئێســـتایش بە سەركەوتوویی توانیویانە خۆیان بپارێزن. خانەوادەی(كیم) ـەكانی كوریای باكوور، فیزیا و زانستی سەربازییان كردە تەوەری كاری خۆیان بۆ ئەوەی وڵاتە برســـییەكەیان وا لێ بكەن زلهێزەكان لێی بترسن. ژاپۆنییەكان بە شەجاعەت و ویژدانی كاری و زانســـتەوە توانیان شەرمەزاریی دۆڕاندنی شـــەڕ تێبپەڕێنن و ببنە یەكێك لە سەقامگیرترین وڵاتانی جیهان. چیڕۆكی ئەڵمانیا و پلینگەكانی ئاسیایش جێگەی هەڵوەستن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا ئێرانییەكان ویستیان ئـــەم ڕێگەیە تاقی بكەنەوە و هەوڵیشـــیان بـــۆ دا بەڵام قاڵبەكانی سیستەمی حوكمڕانی ڕێگەی نەدا ئەم شاڕێییە ســـەركەوتوویی و بەختەوەریی بۆ ئـــەوان بەدی بهێنێت. ئەمانە هەر هەمووی نموونەی زیندوو و مێژوویین بۆ ئێمە. گەلی كورد بەهۆی بارودۆخی سیاسی و جیۆپۆلیتیكییەوە بواری بـــۆ نەڕەخســـاوە تەنانەت بیر لـــە تاقیكردنەوەی زانســـت وەك ڕزگاركەر بكاتەوە. تەنیـــا لانكەی جێگەی ئومێـــدی كورد لە هەمـــوو جیهاندا هەرێمی كوردســـتانی عێراقـــە. بە دەیـــان نموونە هەن كە پێمـــان دەڵێ ئەگەر زانســـت لە هەرێمی كوردستاندا جێگەی قایمی هەبا ژیانی خەڵك و هێزی هەرێم لە ئاســـتێكی تردا دەبوو. شـــەڕی داعش شەڕێكی دژوار و نوێ بوو. پێشمەرگە قارەمانێتیی بێوێنەی نیشاندا بەڵام هاوكێشەكانی شەڕ بە چەكی میان و زرێپۆش و لێدانی فڕۆكە گۆڕا كە هەرهەمووی پەیوەندی بە زانســـتەوە هەیە. ئەگەر ئەمانە نەبان ژمارەی شەهید و بریندارانی پێشـــمەرگە هێندەی تر هەڵدەكشا. لە لایەكی دیكەوە ئەگەر ئێمە ژێرخانی زانستی كشتوكاڵی بەهێزمان هەبا چ پێویســـتی دەكـــرد پەتاتە و پیاز و هێڵكە و دۆ و پفەك و میوە لە دەرەوە بێنین و ساڵانە ملیاردها دۆلارمان بۆ دەرەوەی كوردســـتان بڕوات. ئەگەر بونیەی زانســـتیی بیناســـازیمان هەبا و زانكۆكانمان خۆراكی زانســـتیان بە كۆمپانیـــاكان بدایە بۆچی ناچار دەبووین ملیارها دۆلارمان بۆ توركـــەكان بڕوات؟ ئەگەر ژێرخانی تەندروســـتی پتەو با بۆ چی بڕێكی زۆری پارە بۆ چارەســـەری پزیشـــكی بۆ ئێران و توركیا و ئۆردۆن و هیندســـتان و ئەڵمانیا بڕوات؟ ئەگـــەر هۆشـــیاریی زانســـتیمان لە ئاســـتی پێویســـت بـــا چۆنچۆنـــی بابەتێكـــی وەك كۆرۆنـــا ئەوهـــا دەبـــووە ســـەرچاوەی قەیـــران و خەراپحاڵیبـــوون و هەڵپەرســـتیی هەندێ ئەكتەری سیاســـیی بێ نەزاكەت؟ ئێمە جارێ ناتوانین ســـەروەریمان هەبێ. هەموو هاوكێشە سیاســـییە دەولییەكان بە یاسای نێو دەوڵەتیشەوە لەدژی مافی ڕەوای كورد بۆ سەربەخۆیی سەنگەریان گرت. ئێمە لەگەڵ دەوڵەتێك دەژیین كە گرژ و ناسرووشـــتی و تاییفی و دواكەوتووە. بەدەســـت زۆرێك پەرتەوازەیی و ســـوئی تەفاهوم و نالەباریی ناوخۆییەوە دەناڵێنین. ئەم فاكتەرانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە هێزی كورد كەم دەكەنەوە. كەچی ئێمە پێویســـتیمان بە هێزە بۆ ئـــەوەی نەخورێین و نەفەوتێین و نەتوێینەوە. زانســـت و ژێرخانی زانســـتی شاڕێگەیەكە بۆ بەهێز بوون. كورد لـــەم دەرگەیەی نەداوە بەڵام دەبێ ڕۆژێك بێت ئەم دەروازەیە تاقی بكاتەوە كە ســـەرچاوەی هێز و پێشكەوتنە.

ھەواڵی زیاتر